وەزیری ئابوری سووریا: ئابوری جیهانی عەرەب تووشی کێشەی گەورە هاتوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i427281-وەزیری_ئابوری_سووریا_ئابوری_جیهانی_عەرەب_تووشی_کێشەی_گەورە_هاتوە
وەزیری ئابوری و بازرگانی سوریا لە کۆبوونەوەی لیژنەی ئابوری و کۆمەڵایەتی عەرەب لە مەنامەی بەحرەین ڕایگەیاند کە جیهانی عەرەب تووشی کێشەی گەورە هاتوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 13, 2024 05:30 Asia/Tehran

وەزیری ئابوری و بازرگانی سوریا لە کۆبوونەوەی لیژنەی ئابوری و کۆمەڵایەتی عەرەب لە مەنامەی بەحرەین ڕایگەیاند کە جیهانی عەرەب تووشی کێشەی گەورە هاتوە.

محمد سامر خەلیل وتی جیهانی عەرەب بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ ئەو کێشە گەورانە پێویستی بە باڵین و خۆڕاگری و یەکیەتیە.

ناوبراو وتی: وڵاتانی عەرەبی بۆ بەرەوپێشبردنی ئابوریەکەیان و پێوشوێنگگرتنی ڕێگەی پەرەو دابەزاندنی ئاستی قەیرانی گەلەکانی دەبێ خاوەن پەیمان و یەکڕیز بن.

هاوکات سەلمان بن خەلیفە ئالی خەلیفەی وەزیری دارایی و ئابوری بەحرەینیش لەو چاوپێکەوتنەدا وێرای بەخێرهێنانی ئامادابوانی ئەو کۆڕە وتی ئێمە بەتەواوی دڵنیاین کە هاریکاری هاوبەشی وڵاتانی عەرەبی بەرچاوڕونیەکی ڕوون دەستەبەر دەکا بۆ ناوچەکە.

سی و سێهەمین کۆبوونەوەی لیژنەی ئابوری کۆمەڵایەتی کۆمکاری عەرەب لەئاستی وەزیران کە دوێنێ دەستی بەکار کردبوو لەچوارچێوەی بواررەخساندن بۆ کۆبوونەوەی سەرۆکانی کۆمکاری عەرەبە کە بڕیارە ٢٧ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێ.