بەشار ئەسەد: خۆڕاگریی بەرامبەر بە داگیرکاری بژاردەیەکی ستراتژیک دەمێنێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i428013-بەشار_ئەسەد_خۆڕاگریی_بەرامبەر_بە_داگیرکاری_بژاردەیەکی_ستراتژیک_دەمێنێتەوە
بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ بەشار ئەسەدیش دیدار و وتوێژی کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 05, 2024 05:55 Asia/Tehran

بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ بەشار ئەسەدیش دیدار و وتوێژی کرد.

لایەنەکان سەبارەت بە پێوەندیی دوولایەنەی نێوان سوریا و ئێران و ڕووداو و گۆرانکارییەکان لە فەلەستینی داگیرکراو و هەروەها دۆسییە هاوبەشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بیر و ڕایان گۆڕییەوە. بەشار ئەسەد لەم دیدارەدا جەختی کرد: خۆڕاگریی بەرامبەر بە داگیرکاری بە هەر شکڵ و شێوازێک بێ پرەنسیپێکی سەرەکی و بنەڕەتی و بژاردەیەکی ستراتژیک دەمێنێتەوە. بەشار ئەسەد  هەروەها پێی داگرت: ڕژێمی زایۆنی هەرچی زیاتر نزیک دەبێتەوە لە هەرەسهێنانی بەرامبەر بە بەرخۆدانی خۆڕاگری، زیاتر دژ بە گەلی فەلەستین دڵڕەقتر و خوێنڕێژتر دەبێ.

باقریش لەم دیدارەدا جەختی کرد لەسەر ئەوەی کە پێوەندییەکانی ئێران و سوریا قووڵ و ستراتژیک دەمێننەوە؛ لەبەر ئەوەی کە لە سەر بنەما و بنچینەیەکی بتەو و بەرژەوەندیی هاوبەش و ڕاستبێژانە دانراوە. ناوبراو ئاماژەیشی دایە هەوڵی بەردەوامی ئێران لە پێناو پەرەپێدانی پێوەندیی دوولایەنە لەگەڵ سوریا و سەرمایەنانەوە لەم وڵاتەدا لە پێناو خزمەتکردنی دوو وڵات لە لایەکەوە و وڵاتان و خەڵکی ناوچەکەیش لە لایەکی دیکەوە.