ئەمریکا خەریکی قاچاخ کردنی ڕۆژانەی دانەوێڵەی سوریایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i428899-ئەمریکا_خەریکی_قاچاخ_کردنی_ڕۆژانەی_دانەوێڵەی_سوریایە
سوپای ئەمریکا لە مانگی مەی بەم لاوە و لە دەسپێکی وەرزی درۆینە و هەڵگرتنی دانەوێڵە، هەموو ڕۆژێ خەریکی بەقاچاخ بردنی دانەوێڵە بۆ عێراقە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 01, 2024 08:45 Asia/Tehran

سوپای ئەمریکا لە مانگی مەی بەم لاوە و لە دەسپێکی وەرزی درۆینە و هەڵگرتنی دانەوێڵە، هەموو ڕۆژێ خەریکی بەقاچاخ بردنی دانەوێڵە بۆ عێراقە.

شاروومەندانی مەدەنیی سووریا دەڵێن هێزی ئەمریکایی لەو کاتەوە وەرزی درۆینە و هەڵگرتنی دەغڵودان دەست پێ بووە، دانەوێڵەی ئەم وڵاتە هەموو ڕۆژێ و لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە بە لۆری دەگوازنەوە بۆ بنکەی هێزەکانیان لە عێراق.

کەناڵی سی جی تی ئن ڕاپۆرتی داوە: ئەو لۆرییانە کە ڕۆژانە هەژماریان دەگاتە پازدە تا بیست لۆری،  پلاک و ژمارەی عێراقییان پێوەیە و لە لایەن ترۆمبیلە زرێیەکانی سوپای ئەمریکا و هەندێ جار بە کۆپتەر بەرەو دەروازەی سنووریی نایاسایی مەحموودییە ئسکۆرت دەکرێن.

حکومەتی سوریا ئەمریکای تۆمەتبار کردووە بەوەی کە خەریکی بەتاڵان بردنی سەرچاوە نەوتییەکان و دانەوێڵەی سوریا لەو ناوچانەیدایە کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سەرهەڵداو و بەرهەڵستکاردایە.