شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی جۆلانی و هەسەدە
کانونی دوھەم 20, 2025 15:26 Asia/Tehran
ژێدەرە هەواڵییەکان باسی ڕوودانی شەر و پێکدادانی چەکدارانە لە نێوان هێزەکانی ڕژێمی جۆلانی و هێزەکانی هەسەدە دەکەن لە دەڤەری دێروزور.
بە پێی ڕاپۆرتی ژێدەرە هەواڵییەکان لە سوریا، شەڕ و پێکدادانی چەکدارانە لە نێوان هێزەکانی سەر بە ڕژێمی جۆلانی و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە ناوچەی نێوان ئەبووحەمام و غەرانیج ڕووی داوە کە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزور هەڵکەوتووە. هێزەکانی ڕژێمی جۆلانی ڕۆژی یەکشەممە لەشکرکەشیان کرد بەرەو ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا. ئەوان لەگەڵ کەرەستە جەنگییەکانیان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی حەما بۆ میحوەرەکانی بەنداوی تشرین و دێروزور سەقامگیر بوون. لەو کاتەوە حکومەتی بەشار ئەسەد ڕووخاوە شەڕ و پێکدادانی قورس لە نێوانی هێزەکانی هەسەدە و هێزەکانی سەر بە تورکیا لە دەڤەری بەنداوی تشرین ڕوو دەدات.