هێرشی داعش بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە دێرەزوور
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i439516-هێرشی_داعش_بۆ_سەر_بنکەیەکی_پۆلیس_لە_دێرەزوور
ناوەندی راگەیاندنی ئاسایشی ه‍ەسەدە دەڵێت، شانەیەکی نووستووی داعش هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە پارێزگای دێرەزوور.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 08, 2025 13:52 Asia/Tehran
  • هێرشی داعش بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە دێرەزوور

ناوەندی راگەیاندنی ئاسایشی ه‍ەسەدە دەڵێت، شانەیەکی نووستووی داعش هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە پارێزگای دێرەزوور.

هێزی ئاسایشی ه‍ەسەدە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "نیوە شەوی شەممە، 7ی حوزەیران" چەکدارانی داعش بە نارنجۆک هێرشیان کردە سەر بنکەی پۆلیسی سەبحە لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور، پاشانیش لە کاتی هەڵاتنیاندا تەقەیان لە خاڵێکی چاودێری کردووه و لە کوتاییدا ئەم هێرشە تێکشکێندراوە، ئەمە لە کاتێکدایە، داعش چەند هەفتەیەکە جموجووڵەکانی لە دێرەزوور بەرامبەر بە هێزەکانی هەسەدە پەرەپێداوە.