سەرلەنوێ جێگیر کردنەوەی ماشێنی جەنگیی جەولانی لەناوچە کەنارئاوییەکانی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i440923-سەرلەنوێ_جێگیر_کردنەوەی_ماشێنی_جەنگیی_جەولانی_لەناوچە_کەنارئاوییەکانی_سووریا
ڕژێمی جەولانی لە سوریا دوای وەستانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی جارێکی دیکە ماشێنی جەنگیی خۆی بەمەبەستی سەرکوتکردنی عەلەوییەکان گواستەوە بۆ کەنارەکانی ڕۆژئاوای سوریا
(last modified 2025-08-16T11:36:06+00:00 )
ئاب 16, 2025 11:42 Asia/Tehran
  • سەرلەنوێ جێگیر کردنەوەی ماشێنی جەنگیی جەولانی لەناوچە کەنارئاوییەکانی سووریا

ڕژێمی جەولانی لە سوریا دوای وەستانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی جارێکی دیکە ماشێنی جەنگیی خۆی بەمەبەستی سەرکوتکردنی عەلەوییەکان گواستەوە بۆ کەنارەکانی ڕۆژئاوای سوریا

گروپی ناسراو بە چاودێری مافی مڕوڤی سووریا ڕایگەیاند کە ماشێنی سەرکوتکردنی  حکومەتی  تیرۆریستیی جولانی لە سووریا جارێکی دیکە بەرەو کەنارەکانی ڕۆژئاوای  ئەو وڵاتە و بەندەری تەرتووس هەنگاوی ناوە و کەرەستەی سەربازیی بەرفراوان لە لایەن وەزارەتی بەرگریی سووریاوە بۆ ناوچە کەنارییەکانی ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە گواستراوەتەوە. هێزەکانی جۆلانی لە پەلامارەکانی  مانگی مارسدا  زیاتر لە هەزار و 500 عەلەوییان کوشت کە بەشێکی زۆریان ژن و منداڵ بوون. هەزاران تیرۆریستی بیانی کە بەشدارییان لە  تێکهەڵچوونە ناوخۆییەکانی سوریادا کردووە، داوایان لە ڕژێمی جۆلانی کردووە ڕەگەزنامەی سوریایان پێبدات