-
ڕاگرتنی چالاکییەکانی هەڵبژاردنی ئەردۆغان بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەریەک
نیسان 29, 2023 13:44ڕاگیرانی بانگەوازی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا و کاندیدی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەم وڵاتە لە کاتێکدا کە تەنیا ١٦ ڕۆژی ماوە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی و پەرلەمان،بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەر یەک بەردەوام بوو.
-
بردنەوەی ٧ میدالیای ڕەنگاوڕەنگ بۆ زۆرانبازانی گەنج لە یەکەم ڕۆژی جامی سەرکەوتنی تورکیا
نیسان 28, 2023 18:38زۆرانبازانی ئازادو فەرەنگیی تازەلاوانی ئێران لە کێبەرکێی چوار کێشی یەکەمی ململانێ نێودەوڵەتییەکانی زۆرانی تازەلاوانی جامی سەرکەوتنی تورکیا 2 میدالیای زێڕ و 3 میدالیای زیو و 2 میدالیای برۆنزیان بەدەست هێنا.
-
سەردەمی دوای کۆرۆنا و دابەزینی ئاستی پیشەسازیی گەشتیاریی تورکیا
نیسان 28, 2023 07:35بەرپرسێکی وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا شەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە، دوای دابەزینی بەرچاوی پیشەسازیی گەشتیاریی لە دوای پەتای کۆرۆنا، ڕایگەیاند: وڵاتەکەی بە ڕاکێشانی گەشتیاران پەیجۆری ١٠٠ ملیار دۆلار داهاتە.
-
دەست پێ بوونی دەنگدانی هەڵبژاردنی تورکیا لە دەرەوەی وڵات
نیسان 27, 2023 05:14ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە دەرەوەی وڵات لە ٧٥ نوێنەرایەتیی سیاسیی دەرەوەو لە ١٥٦ ناوچەی جیهان و هەروەها لە دەروازە گومرگییەکانی تورکیا دەستی پێ کردووە.
-
باری تەندروستیی ئەردوغان تێکچوو
نیسان 26, 2023 18:15«رهجهب تهیب ئەردۆغان» سهرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی چوارشەممە دوای ئهوهی دۆخی تهندروستیی تێکچوو، بەرنامەیهکی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی هەڵوەشاندەوە، که پێشتر بەرنامهی بۆ داڕێژرابوو.
-
بۆردومانکرانی باکووری عێراق لەلایەن تورکیاوە
نیسان 26, 2023 17:32تورکیا ناوچەگەلێکی ھەرێمی کوردستانی داوەتە بەر ھێرشی ئاسمانی کە لە ئەنجام دا ھێندێک زیانی لێکەوتووەتەوە.
-
بەڕێوەبرانی دیدار و کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لە نێوان وەزیرانی بەرگریی ئێران، ڕووسیا، سووریا و تورکیا
نیسان 25, 2023 15:29وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، ئەنجامدانی چەند دیدار و کۆبوونەوەی دوو قۆڵیی لە نێوان وەزیرانی بەرگریی ئەم وڵاتە، کۆماری ئیسلامی ئێران، سوریا و تورکیا لە مۆسکۆ ڕاگەیاند.
-
چاوشئۆغڵو:کشانەوەمان لە باکووری عێراق و سووریا بەواتای راگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانە، کاری وا ناکەین
نیسان 25, 2023 15:14وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی دا ڕایگەیاند: کشانەوەمان لە باکووری عێراق و سووریا بەواتای راگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانە، دیارە ئێمەش ئاسایشی نیشتمانییمان لە هەموو شتێک پێ گرنگترەو لە ئێستادا ناکرێت هەنگاوێکی لەو شێوەیە بنێین.
-
داواکاریی حکومەتی تورکیا بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارێزبەندیی دادوەری ٤٢ پەرلەمانتار
نیسان 25, 2023 11:23حکومەتی تورکیا بە پێشکەشکردنی پڕۆژە یاسایەک بە ئەنجومەنی نیشتمانیی ئەم وڵاتە، داوای هەڵوەشاندنەوەی پارێزبەندیی دادوەریی ٤٢ ئەندامی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی کرد.
-
وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لە گرنگیی کۆبوونەوەی داهاتووی ئەردۆغان و ئەسەد کردەوە
نیسان 25, 2023 11:12وەزیری دەرەوەی تورکیا بە جەختکردنەوە لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ ئەگەری دیداری سەرۆکی ئەم وڵاتە لەگەڵ هاوتا سورییەکەی، وتی کە ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەیە زۆر پێویست و گرنگە.