سەردەمی دوای کۆرۆنا و دابەزینی ئاستی پیشەسازیی گەشتیاریی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i417403-سەردەمی_دوای_کۆرۆنا_و_دابەزینی_ئاستی_پیشەسازیی_گەشتیاریی_تورکیا
بەرپرسێکی وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا شەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە، دوای دابەزینی بەرچاوی پیشەسازیی گەشتیاریی لە دوای پەتای کۆرۆنا، ڕایگەیاند: وڵاتەکەی بە ڕاکێشانی گەشتیاران پەیجۆری ١٠٠ ملیار دۆلار داهاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 28, 2023 07:35 Asia/Tehran
  • سەردەمی دوای کۆرۆنا و دابەزینی ئاستی پیشەسازیی گەشتیاریی تورکیا

بەرپرسێکی وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا شەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە، دوای دابەزینی بەرچاوی پیشەسازیی گەشتیاریی لە دوای پەتای کۆرۆنا، ڕایگەیاند: وڵاتەکەی بە ڕاکێشانی گەشتیاران پەیجۆری ١٠٠ ملیار دۆلار داهاتە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «نادر ئاڵپ ئەسڵان» جێگری وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پارێزگای "غازی-ئەنتەپ" لە باشووری ڕۆژئاوای تورکیا ڕایگەیاند: وڵاتەکەی ڕێوشوێنی خێرا و جێی متمانە دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە ناوەندەکانی گەشتیاری لە جیهاندا.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە داهاتی گەشتیاریی ساڵی ڕابردوو ٤٦ ملیار دۆلار بووە، ئاماژەی بەوەش دا کە: ئامانجمان لە ساڵی ٢٠٢٨دا بەدەستهێنانی ١٠٠ ملیار دۆلارە.

ئەم بەرپرسەی حکومەتی ئەنقەرە هیوای ئەوەی دەربڕی کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی تورکیا لە ئایندەیەکی نزیکدا ببێتە ناوەندێکی سەرنجڕاکێشی گەشتیاری.