خەڵکی پارێزگای سەلاحەددینی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بەو کارەساتانەی کە داگیرکەرانی ئەمریکی بە داکۆکی کردن لە تیرۆریزم و ئاژاوەنانەوە بۆیان بەدیی ھێناون، داوا لە کاربەدەستانی وڵاتەکەیان دەکەن کە داگیرکەران لە عێراق وەدەر بنێن.
دوابەدوای ڕوودانی تەقینەوە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا، کۆمەڵێک لە تیرۆریستان لەنێو چوون.
دوابەدوای ھێرشی تۆپخانەو ھاوەنی ھێزەکانی تورکیاو بەکرێگیراوانی سەربەم وڵاتە بۆ سەر «حەسەکەی سووریا» یەک کەس کوژراو چەندین کەسیش بریندار بوون.
ھێزەکانی سوپاو حەشدی شەعبیی عێراق قۆناغی دووھەمی ھەڵمەتی پاکتاوکردنی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای «سەلاحەددین»یان دەست پێ کرد.
لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی ڕەنگ چێکردن لە «حەڵەب» ١٢ کەس کوژران و بریندار بوون.
یاریدەری ناوەندی ڕووسیی «ئاشتیی لایەنە تێکھەڵچووەکان لە سووریا» باسی ھێرشی موشەکیی تیرۆریستانی سەقامگرتووی ناوچەی ژێر ڕکێفی چەکدارانی تو.رکیا بۆ سەر گەڵابەیەکی سوپای سووریایان کردووە لە باکووری پارێزگای حەڵەب.
ڕێکخراوەی ھەواڵگریی سەربازیی عێراق باسی قۆڵبەستکرانی سەرکردەیەکی تاقمی تیرۆریستیی داعشی کردووە لە پارێزگای «ئەنبار»ی ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە.
فەرمانگەی ھەواڵگریی سەربازیی عێراق ڕایگەیاند کە، ھەڵکەوتەترین تیرڕۆریستی داعشی لە باشووری عێراق قۆڵبەست کردووە.
سەرچاوە میدیاییەکان باسی ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەربنکەیەکی سوپای عێراق لە پارێزگای «ئەنبار»و کوژران و بریندار بوونی ٩ کەسیان کردووە.
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان ڕۆژی چوارشەممە وایان بڵاو کردەوە کە لە ھێرشی بەھاوەنی سەر باکووری ڕەققە کەسێکی سڤیل کوژراو سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.