ھێرشی بەھاوەنی سەر ڕەققەی سووریا کوژراوێک و سێ برینداری لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i398881-ھێرشی_بەھاوەنی_سەر_ڕەققەی_سووریا_کوژراوێک_و_سێ_برینداری_لێ_کەوتەوە
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان ڕۆژی چوارشەممە وایان بڵاو کردەوە کە لە ھێرشی بەھاوەنی سەر باکووری ڕەققە کەسێکی سڤیل کوژراو سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 22, 2021 08:41 Asia/Tehran
  • ھێرشی بەھاوەنی سەر ڕەققەی سووریا کوژراوێک و سێ برینداری لێ کەوتەوە

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان ڕۆژی چوارشەممە وایان بڵاو کردەوە کە لە ھێرشی بەھاوەنی سەر باکووری ڕەققە کەسێکی سڤیل کوژراو سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، سەرچاوە خۆجێییەکان وایان بڵاو کردووەتەوە کە، تیرۆریستەکانی ھاوپەیمانی تورکیا جاددەی نێونەتەوەیی «ئێم_٤» لە باکووری ڕەققەیان داوەتە بەر ھاوەن.

جاددەی نێونەتەوەیی باکووری سووریا ناسراو بە «ئێم_٤» پارێزگاکانی حەسەکە، ڕەققە، حەڵەب و لازقیە لە گوێئاوەکانی دەریای ناوەڕاست پێکەوە گرێ دەدلت.

لەم ھێرشەدا ژمارەیەک ترۆمبیلی تێپەڕ کرانە ئامانج کە لە ئەنجام دا کەسێکی سڤیل کوژراو سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

تورکیاو تیرۆریستانی ھاوپەیمانی ئەم وڵاتە لە سەرەتای بەزاندنی سنوورەکانی سووریا بە شێوەی بەردەوام ناوچەو گوندەکانی گردوپەڕی شوێنە داگیرکراوەکانیان داوەتە بەر ھێرش و پەلامار.