نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتە تاران و لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوللەهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبۆوە.
نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق هۆشداری دا لە کارەساتی بێ ئاویی ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠٣٥دا.
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە دیداری سلێمانیدا رایگەیاند:زیادبوونی رێژەی بێکاری و نەبوونی ئازادیی رادەربڕین لە دیارترین کێشەکانی هەرێم و عێراقن و هەردوولا پێویستیان بە گفتوگۆی زیاترە و پرسی گەندەڵیش پێویستی بە چارەسەرییە.
نووسینگەی «ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی» ئەمڕۆ (چوارشەممە) دوای کۆبوونەوەی نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لەگەڵ نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دیدار و وتووێژی کرد.
نوێنەری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە و گفتوگۆی کرد.
سهرۆک کۆماری عێراق و نوێنهری نهتهوه یهکگرتووهکان بۆ کاروباری ئهم وڵاته جهختیان لهسهر کۆتایی هێنان به قهیرانی سیاسیی عێراق کردهوه.
سەرچاوەیەکی نزیک لە «موقتەدا سەدر»، رابەری رەوتی سەدر رایگەیاند: «جێنین پلاسخارت» نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی نوێ لە بارەگای سەدر، بۆ گەییشتن بە ئەنجامێک لە ئاراستەی کۆتاییهێنان بە کێشەی ئێستای عێراق.
کۆبوونەوەی لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەگای سەرۆکایەتیی هەرێم سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و جەخت لە گرنگیی هەڵبژاردن بۆ هەرێمی کوردستان کرایەوە کە دواخستنی زیان بە ناو و پێگەی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.
سەرچاوە میدیاییەکان باسی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەیەکی کردووە بە بەشداریی کاربەدەستانی ھەرێمی کوردستانی عێراق و سەرۆکی شاندی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەم وڵاتە بە مەبەستی تاوتوێ کردنی قەیرانی سیاسیی عێراق.