نێردەی تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق باسی ئامادە بوونی تورکیای کردووە بۆ ھاوکاری لەگەڵ عێراق بە مەبەستی لێکدانەوەی ھێرشەکەی سەر دھۆک.
سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح لهدیدارێک دا له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له عێراق رایگه‌یاند: پێویسته کۆتایی به چەقبەستوویی سیاسی بهێندرێت و حکومه‌تی نوێ پێکبهێندرێت که بتوانێت له‌ئاست به‌رپرسیارێتیه‌کان بێت.
نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری عێراق بە شێوەیەکی جیاجیا لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق دیداری کرد‌و سەبارەت بە ڕێگاکانی دەربازبوون لەم قەیرانە سیاسییەی ئێستای وڵات بیروڕای لەگەڵ دا گۆڕینەوە.
فراکسیۆنى پارتى دیموکراتی کوردستان له په‌رله‌مانى عێراق لە وەڵامی ھەڕەشەکەی تاقمی ناسراو بە «ڕێکخراوەی هه‌ماهه‌نگیی خۆڕاگریی عێراق» ڕایگەیاند: لە جەنگەی ئەم قەیرانە سیاسیەی ئێستای عێراق گروپێک به‌تۆمه‌تى ناڕاست‌و درۆ هه‌ڕه‌شه له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن کە دیارە ده‌یانه‌وێت ئارامى و ئاسایشتى کوردستان تێک بده‌ن.
نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ کۆبوونەوەیەکی داخراو لە 26ـی ئایار بانگهێشتن کرد بە مەبەستی گفتوگۆ لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان.
نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە عێراق پێی داگرت: بە بەردەوام کرانی چەقبەستوویی سیاسی لەم وڵاتەدا ھەرکات لەوانەیە توڕەیی خەڵک لە بەرزەفت دەرچێت.
ھەزاران ناڕازیی بەرامبەر بە دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنی عێراق بە گردبوونەوە لە نزیکی ناوچەی سەوزی بەغدا خوازیاری ھەڵوەشانەوەی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن و سزادانی ھۆکارانی کوشتنی خۆپیشاندەران بوون.
سەرۆک کۆماری عێراق چاوی بە نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کەوت و لە بارەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەم وڵاتەوە قسەی لەگەڵدا کرد.
به به‌شداری هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان، نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی حزبیی هه‌رێمی کوردستان، به ناونیشانی "هه‌رێمی کوردستان-عێراق، یه‌کڕیزی و ده‌ستوور" کۆنفرانسێکی ئەمڕۆ بەیانی لە ھەولێر دەست بەکار بوو.
دوابەدوای ھێرشی بە ڕۆکێت بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە کوردستانی عێراق، نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری عێراق لە بارەی ھەگەری گەڕانەوەی ئاڵۆزی بۆ ئەم وڵاتە وشداریی دا.