-
زەریف: ئامادەبوونی ئێران لە سووریا بە پێی داخوازی فەرمیی دیمەشقە
کانونی یهکهم 01, 2017 05:53وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی دانوستانی مەدیتەرانەیی لە "ڕۆم"ی پێتەختی ئیتالیا پێی داگرت: ئامادەبوونی ئێران لە سووریا بە پێی داخوازی فەرمیی دەوڵەتی ئەم وڵاتەیە.
-
تەقێندرانی مووشەک بەرەو بنکەی سەربازیی «خمیس مشیط»ی عەرەبستان
کانونی یهکهم 01, 2017 05:49یەکەی مووشەکیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی هەینی مووشەکێکی بالستیکی نێوانبڕیان بەرەو بنکەی سەربازیی «خمیس مشیط» لە پارێزگای "عەسیر"ی هەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستان تەقاند.
-
وریایی خەڵک و حێزبۆڵڵا ، بەریگرت بە پیلانگێڕی لە لوبنان
تشرینی دووهم 27, 2017 13:14سەرۆکی کۆگەی زانایانی سەوری لوبنان وتی : وریایی خەڵکی لوبنان و هەڵوێست وەرگرتنی وشیارانەی سەید حەسەن نەسڕۆڵڵا سکرتێری گشتیی حێزبۆڵڵا ، بەریگرت بە بەدی هاتنی پیلانگێڕیەکی نوێ لەو وڵاتە و ناوچە دا .
-
ڕەخنەی ئێران لە هەڵوێستی دووفاقیی ڕۆژاوای بەرامبەر بە مەسەلەی مافی مرۆڤ
تشرینی دووهم 26, 2017 09:36بەڕێوەبەری ناوەندی مافی مرۆڤی سەر بە دەزگەی دادی ئێران، ڕەخنەی توندی گرت لە داسەپێندرانی بایکۆت بە سەر هەندێ کەس لە ئێراندا بە بیانووی مافی مرۆڤ.
-
یونیسێف: هەر ١٠ خولەک منداڵێکی یەمەنی دەمرێ
تشرینی دووهم 26, 2017 08:09سنووقی نیودەوڵەتیی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ڕۆژی شەممە بە راگەیاندنی نیشتنەوەی فڕۆکەی هەڵگری ١.٩ ملوین تەن واکسەنی زۆر پێویست لە فڕۆکەخانەی سەنعای پێتەختی یەمەن، رایگەیاند: هەر ١٠ خولەک منداڵێک لە یەمەن گیانی خۆی لە دەست دەدات.
-
قاسمی : بەیاننامەی کۆشکی سپی، بەشداریکردنی ئەمریکا لە تاوانکارییەکانی عەرەبستان دەسەلمێنێ
تشرینی دووهم 26, 2017 05:54وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلایی ئێران شەوی یەکشەممە پێداگری کرد : بەیاننامەی ئەم دواییەی کۆشکی سپی، بەرپرسایەتی و بەشداریی ئەمریکا لە تاوانکارییەکانی عەرەبستانی سعودی بە دژی یەمەنی دەرخست و دەیسەلمێنێ.
-
هێرشی هێزە یەمەنییەکان بۆسەر پێگەکانی سوپای عەرەبستان لە نەجران
تشرینی دووهم 25, 2017 12:37لەهێرشی هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بۆسەر پێگەو بنکەکانی سوپای عەرەبستان لە نەجران، هەڵکەوتوو لەباشووری ئەو وڵاتە، ژمارێک لە سەربازانی سەعوودیا کوژران وبریندار بوون.
-
ڕێکخراوی نەتەوەکان: گەمارۆی یەمەن دەبێ بەتەواوەتی هەڵبوەشێتێەوە
تشرینی دووهم 23, 2017 07:09ڕێکخراوی نەتەوەکان جارێکی تر داوای هەڵوەشێندرانی تۆکمەوتەواوی گەمارۆی بەندەر و فڕگەکانی یەمەنی کرد.
-
سەعد حەریری سەرەنجام گەڕایەوە بۆ بەیرووت
تشرینی دووهم 22, 2017 12:20سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان هەژدە رۆژ دوای دەست لەکارکشانەوەی پڕهەراوهوریای لە عەرەبستانی سعودی ، سەرەنجام گەڕایەوە بۆ بەیرووت .
-
بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن: نزامی سەعوودی گەورەترین مەترسییە دژی ئاسایش وپاوەجێی ناوچەکە
تشرینی دووهم 22, 2017 10:13"محەممەد عەبدوسەلام" وتە بێژی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن شەوی جوار شەممە وتی: رژیمی ئالی سەعود گەورەترین مەترسی دژی ئاسایش و پاوەجێی ناوچەکە دیتە ئەژمار .