زەریف: ئەمریکا هیچ سنوورێکی نییە بۆ بێ حەیایی و دووبەرەکی نانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i318559-زەریف_ئەمریکا_هیچ_سنوورێکی_نییە_بۆ_بێ_حەیایی_و_دووبەرەکی_نانەوە
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەمریکا هیچ سنوورێکی نییە بۆ ڕووهەڵماڵاویی و نیفاق و دووبەرەکی نانەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 16, 2017 03:57 Asia/Tehran
  • زەریف: ئەمریکا هیچ سنوورێکی نییە بۆ بێ حەیایی و دووبەرەکی نانەوە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەمریکا هیچ سنوورێکی نییە بۆ ڕووهەڵماڵاویی و نیفاق و دووبەرەکی نانەوە.

محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەئێوارەی دوێنێ هەینی لەپەیامێکی توئیتەری بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکا پڕۆپاگەندەی سەعوودیاو ئیمارات لەبارەی یەمەن دووپات دەکاتەوە، نووسی: ڕاپۆری گرووپی ناسراو بەلێکۆڵینەوە لەبارەی چەکی بەکارهاتوو لە شەڕ( CAR ) پشت ڕاستی کردۆتەوە کە چەکئامێری ئەمریکی و سەعوودی گەیشتووەتە دەست داعش.

ئەنجامی لێکۆڵینەوەی "گرووپی چەکئامێری جەنگی" یش لەمەڕ زانیارییە چەکئامێرییەکان پێشانی دا کە عەرەبستان و ئەمریکا لەگواستنەوەی چەکەمەنی بۆ تیرۆریستان لە عێراق و سووریا دەوریان بووە.