-
ئێمیل لەحود: کەسانێ کە لە سوریا شکستیان هیناوە بە دوای نانەوەی "فیتنە"لە لوبنان دان
تشرینی دووهم 15, 2017 04:35سەرۆک کۆماری پێشووی لوبنان گوشارەکانی ئەمدواییەی سەر وڵاتەکەی بە فەرمانی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی و ژمارێک لە وڵاتانی لێواری کەنداوی فارسەوە زانی و وتی: کەسانێ کەلە سوریا شکستیان هێناوە بە دوای نانەوەی " فیتنە"لەلوبنان دان .
-
ئالی حەبیب: عەرەبستان زیاتر لە داعش، ئەلقاعیدە و ئەلنۆسرە "منداڵ"کوژی دەکات
تشرینی دووهم 15, 2017 04:20جێگری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان بە ڕەخنە گرتن لە ناوەندەکانیی مافی مرۆڤی بە هۆی لەبەرچاو نەگرتنیی تاوانکارییەکانیی ڕژیمی سەعوودی لەیەمەن جەختیکرد بوونی عەرەبستان وەکوو شەریکی کۆمەڵگەی جیهانی لە خەبات دژی ترۆریسم هۆی بە گاڵتە گرتنی"مافی مرۆڤ" و " ئینسانییەت"ـە.
-
دەسپێکرانی بژاردنی بەپێچەوانەی شکستی عەرەبستان لە یەمەن
تشرینی دووهم 14, 2017 07:58پیگەیەکی دەنگ و باسی یەمەنی شکستە پەیتا پەیتاکانیی هاوپەیمانی سەعودی لە شەڕی یەمەن و هەروەها ڕەوشی نالەباری نێو خۆیی ئەندامانی هاوپەیمانی نیشانەی دەستپێکرانیی سەرکەوتنی سوپا ولیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن وەسف کرد.
-
زەریف: ڕەوشی یەمەن نالەبارە
تشرینی دووهم 14, 2017 04:19وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی سێ شەممە لە نامەیەک دا بۆ ئانتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان، نیگەرانی دەربڕی لەسەر ڕەوشی یەمەن لەبەر دەستدرێژکاری و گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لەلایەن ڕژێمی سەعودی.
-
پرێس کۆنفرانسی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
تشرینی دووهم 13, 2017 12:30وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بەپێی سیاسەتی بنچینەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، تاران قەت دەسوەردانی کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکە نابێ.
-
ئەمیر عەبدوڵاهیان: گرینگترین پەیامی ڕێپێوانی ئەربەعینی حسێنی (ع) مەزنایەتیی جیهانی ئیسلامە
تشرینی دووهم 12, 2017 06:47یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی پێی داگرت؛ گرینگترین پەیام و دەسکەوتی ڕێپێوانی ئەربەعینی حسێنی (ع) لە ناوچە یەکێتی و لە بواری نێودەوڵەتیدا مەزنایەتیی جیهانی ئیسلامە.
-
گێڕانەوەی رویتەرز لە دەستبەسەرکرانی سەعد حەریری لە عەرەبستان
تشرینی دووهم 12, 2017 05:41رویتەرز نووسی : سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ محەممەد بن سەڵمان وەلیعەهدی عەرەبستانی سعودی لە ڕیاز، دەقی وتاری کشانەوەی خۆی وەرگرت و لە تەلەفزیۆنی سەعودی خوێندیەوە.
-
وەزاڕەتی دەرەوەی یەمەن: ئیدیعاکانی ئەمریکا لەبارەی ئێران، گاڵتەجاڕانەیە
تشرینی دووهم 11, 2017 10:21وەزارەتی دەرەوەی یەمەن بانگەشەو ئیدیعای ئەمریکا لەمەڕ دەستتێدابوونی ئێران لە هێرشی مووشەکیی یەمەن بۆسەر ڕیازی بە گاڵتەجاڕانە زانی.
-
قاسمی: سیاسەتی نەشیاوی سەعوودییەکان، شوێنهاتی زیانبەخشی بۆ گشت ناوچەکە هەیە
تشرینی دووهم 11, 2017 09:31وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لەکاردانەوە بە لێدوانی شەڕخوازانەی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی عەرەبستان وتی: چەواشەکاری و سیاسەتی نەگونجاو و ئاژاوەگێڕانەی سەعوودییەکان، شوێنهاتی نەرێنی و زیانبەخشی بۆ گشت ناوچە لێ دەکەوێتەوە.
-
ناڕەزایەتی دەربڕینی باڵوێزخانەی ئێران بەهەڵوێستی بەریتانیا لەمەڕ پەلاماری مووشەکیی یەمەن بۆ سەر ڕیاز
تشرینی دووهم 10, 2017 15:25باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لەندەن بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، ناڕەزایەتی دەربڕینی ئێران بە بەیاننامەی جێگری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆکاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، سەبارەت بە ئەگەری ئێرانی بوونی مووشەکی بەکارهێنراو لەهێرشی یەمەن بۆسەر ڕیازی ڕاگەیاند.