وەزیری دەرەوەی ئاڵمان: ئوروپا لەهەمبەر گۆبەندنانەوەو سەرکێشییەکانی ئالی سەعوود بێ دەنگ نابێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i314750-وەزیری_دەرەوەی_ئاڵمان_ئوروپا_لەهەمبەر_گۆبەندنانەوەو_سەرکێشییەکانی_ئالی_سەعوود_بێ_دەنگ_نابێ
وەزیری دەرەوەی ئاڵمان وشداریی دا، ورەی گۆبەندنانەوە لای سەرانی عەرەبستانی سەعوودی پەرەی سەندووەو ئوروپا لەهەمبەریدا بێ دەنگ نابێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 17, 2017 14:12 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئاڵمان: ئوروپا لەهەمبەر گۆبەندنانەوەو سەرکێشییەکانی ئالی سەعوود بێ دەنگ نابێ

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان وشداریی دا، ورەی گۆبەندنانەوە لای سەرانی عەرەبستانی سەعوودی پەرەی سەندووەو ئوروپا لەهەمبەریدا بێ دەنگ نابێ.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی کەناڵی ئەلجەزیرە، زیگمار گابریێل وەزیری دەرەوەی ئاڵمان ئەمڕۆ هەینی بەتوندی ڕەخنەی گرت لە کردەکانی عەرەبستانی سەعوودی لەهەمبەر سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لەکارکشاوەی لوبنان و بەنائاسایی زانی.

گابریێل بەئاماژە بەوەی کە روحی گۆبەندنانەوە لە دەسەڵاتدارەتی عەرەبستاندا پەرەی سەندووە، پێی داگرت: ئوروپا لەهەمبەر وەها پرسێکدا بێ دەنگ نابێ.

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان وتی: عەرەبستان ڕەفتارێکی گرتووەتەپێش کە پاش تێکهەڵچوونەکان لەگەڵ یەمەن وقەتەر، ئێستا لەگەڵ لوبناندا گەیشتووەتە ئەوپەڕەکەی.

گابریێل وتی: هیچ کەس ناتوانێ ڕێگەبگرێ لەوەی حەریری و خێزانەکەی بانگهێشتکرانی سەفەر بۆ فەڕانسە قەبووڵ نەکات.

کۆشکی ئێلیزە رۆژی چوارشەممە بەگێڕانەوە لە ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە ڕایگەیاند؛ سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان بڕیارە هاوڕێ لەگەڵ خێزانەکەی ڕیاز بەرەو پاریس جێ بێڵێ.