-
شەرمەزارکرانی پێشێلکردنی ئاگربەس لە غەززە لەلایەن موفتی عوممانەوە
کانونی یهکهم 04, 2025 15:08لە جەنگەی پێشێلکرانی ڕێککەوتنی ئاگربەس لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە، موفتی عوممان کاردانەوەی پێشاندا بەدرێژەی پێشێلکرانی ڕێککەوتننامەی ئاگربەس و هەروەها درێژەی پەلامارەکانی ئەو رژێمە بۆسەر کەرتی غەززەو ئەو تاوانکارییانەی ئیدانە کرد.
-
ڕێگریی رژێمی زایۆنی لە گوێزرانەوەی بریندارانی غەززە، تاوان دژی مرۆڤایەتییە
کانونی یهکهم 04, 2025 13:46"ئیسماعیل سەوابتە"ی بەڕێوەبەری نووسینگەی میدیایی حکوومیی لە غەززە وتی: ڕێگریی کردنی رژێمی زایۆنیستی لە برانەدەری برینداران لە غەززە بۆ چارەسەریی، تاوانی مرۆیی و درێژەی سیاسەتی ژینۆسایدی ئەو رژێمەیە.
-
ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٠ هەزار و ١١٧ کەس
کانونی یهکهم 03, 2025 15:36لە٤٨کاتژمێری ڕابردوودا پێنج شەهید گوێزرانەوە نەخۆشخانەکانی غەززە کە چواریان شەهیدی تازەو یەکێکیش تەرمەکەی ئەم بەینە دۆزراوەتەوە. هەروەها لەوماوەدا سێزدە کەسی دیکە بریندار بوون.
-
هەڵاتنی زایۆنییەکان لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان بۆ گەڕان بەدوای ئاسایشدا
کانونی یهکهم 03, 2025 06:21بەپێی ئامارە ڕاگەیێندراوەکان سەرباری نەیارەتی رژێمی داگیرکەر لەگەڵ بڵاوکرانەوەیان، نزیک بە دووسەت هەزار شارۆچکەنشین لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە تائێستا بەشێوەی هەمیشەیی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان چوونەتەدەر و پتر لە سەتا دەیان فەڕانسەیان بۆ ئەو مەبەستە هەڵبژاردووە.
-
وشداریی ئانروا لەبارەی سیاسەتی برسیی ڕاگرتنی لەئەنقەست لە غەززە
کانونی یهکهم 03, 2025 04:37ناوەندی فریاگوزاریی و دۆزینەوەی هەلی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان(ئانروا) وێرای ئاماژە بە کەمیی بەرچاوی سەرچاوە دراڤییەکان و بەرتەسکییە بەرفراوانەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ تاوپێدانی برسێتی، وەستاندنی راژەکارییە سەرەکی و گرینگەکان و هەروەها هەڕەشە لە گوزەرانی بەملوێنان ئاوارەی فەلەستینی لە کەرتی غەززە وشداریی دا.
-
ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتووەتە 70هەزار و 112 کەس
کانونی یهکهم 01, 2025 18:12وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند ژوماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتە حەفتاهەزار و سەت و دوازدە کەس .
-
نەتەوە یەکگرتووەکان پەردەیەکی تازەی هەڵدایەوە لە جەنایەتە سیستماتیکەکانی ڕژیمی زایۆنی
کانونی یهکهم 01, 2025 05:19نەتەوە یەکگرتووەکان پەردەیەکی تازەی هەڵدایەوە لە جەنایەتە سیستماتیکەکانی ڕژیمی زایۆنی؛ ڕاپۆرتێک لەم بارەوە پێشکێش دەکرێت.
-
ژۆماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە لە 70هەزار کەس تێپەڕی
تشرینی دووهم 29, 2025 14:15وەزارەتی تەندروستی فەلەستینی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند ژۆماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی داگیرکەر بۆسەر غەززە گەیشتووەتە حەفتاد هەزار و سەد کەس
-
بنپێکرانی ئاگربەس لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە و هەڵکشانی ژماری شەهیدان
تشرینی دووهم 27, 2025 14:04ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی جەنایەتەکانی خۆی دژ بە گەلی فەلەستین، لە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە بە پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی، تەقەی بەربڵاو و خاپوورکردنی ماڵی فەلەستینییەکان تا ئێستا ١٦ جار ئاگربەسی پێشێلکردووە و لە خولی تازەی ئەم پەلامارانەشدا شەش فەلەستینیی دیکە شەهید بوونە.
-
وشداریی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی مەترسیی تازە بۆسەر خەڵکی غەززە
تشرینی دووهم 26, 2025 18:20هاوکات لەگەڵ هاتنی یەکەم شەپۆلی سەرما لە کەرتی غەززە، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە بنەماڵەی ئاوارەکان لە غەززە بەرەوڕووی مەترسیی لافاون.