حەماس: خۆڕاگری و چەکەکەی مافی ڕەوای گەلی فەلەستینە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i443342-حەماس_خۆڕاگری_و_چەکەکەی_مافی_ڕەوای_گەلی_فەلەستینە
سەرۆکی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی فەلەستین (حەماس) لە کەرتی غەززە جەختی کرد: خۆڕاگری و چەکەکانی بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مافی ڕەوای هەموو گەلێکە کە خاکی داگیرکرابێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 14, 2025 14:26 Asia/Tehran
  • حەماس: خۆڕاگری و چەکەکەی مافی ڕەوای گەلی فەلەستینە

سەرۆکی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی فەلەستین (حەماس) لە کەرتی غەززە جەختی کرد: خۆڕاگری و چەکەکانی بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مافی ڕەوای هەموو گەلێکە کە خاکی داگیرکرابێ.

خەلیل حەیە بە بۆنەی سی و هەشتەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی بزووتنەوەی حەماس، ئاماژەی بە هەلومەرجی دژوار و مەینەت و ئازارەکانی گەلی فەلەستین بە هۆی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی و شەڕی جینۆساید دژبەم گەلە وتیشی: گەلی فەلەستین ئەمڕۆ بەرەوڕووی هەلومەرجێکی سەخت بۆتەوە و لە ئەنجامی دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی و جینۆساید تووشی ڕەنج و ئازارێکی قووڵ بووە، بەڵام خەباتکاران و قارەمانان و دانیشتوانی جوامێری غەززە سەرەڕای ئازار و مەینەتیەکان هێشتایش  هەر وەستاون و کۆڵیان نەداوە. خەلیل حەیە بە ئاماژە بەوەی کە بزووتنەوەی حەماس ئامادەیە هەر پێشنیارێک لێکبداتەوە کە ئەم مافە بپارێزێت و لە هەمان کاتدا گەرەنتیی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین و مافی دیاری کردنی چارەنووسمان بکات.