نوێنەری پەرلەمانی ئوروپا: خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بە فرانچێسکا ئالبانێزێ ببەخشن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443401-نوێنەری_پەرلەمانی_ئوروپا_خەڵاتی_نۆبڵ_بۆ_ئاشتی_بە_فرانچێسکا_ئالبانێزێ_ببەخشن
ئەندامی پەرلەمانی ئوروپا، بەربژارەتی "فرانچێسکا ئالبانێزێ"ی ڕیپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین و پزیشکانی جێگیر لە غەززەی بۆ خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵی دوو هەزار و بیست و شەش ڕاگەیاند.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 17, 2025 14:35 Asia/Tehran
  • نوێنەری پەرلەمانی ئوروپا: خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بە فرانچێسکا ئالبانێزێ ببەخشن

ئەندامی پەرلەمانی ئوروپا، بەربژارەتی "فرانچێسکا ئالبانێزێ"ی ڕیپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین و پزیشکانی جێگیر لە غەززەی بۆ خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵی دوو هەزار و بیست و شەش ڕاگەیاند.

ئەو بەربژارەتییە کە بە واژۆی نزیک بە سێ سەت کەسی خاوەن مەرج لە سی و سێ وڵات بۆنموونە؛ بەرازیل، ئەفریقای باشوور، کەنادا، ئوسترالیا، نیوزیلەندو بەریتانیا ئەنجامی گرتووە، بەفەرمیی خراوەتەبەردەست لێژنەی نۆبڵی نەرویژ. "ماتیاژ نێمێتس" ئەندامی پەرلەمانی ئوروپا، ئەو بەربژارەتییەی بە ڕێزنان لە بوێریی، هەوڵ و خۆڕاگریی کەسانێک وەسف کرد کە لە دژوارترین بارودۆخەکان لە بەها بنەڕەتییە مرۆییەکان بەرەڤانی دەکەن و وتی کە ئەو کارە، یارمەتیدەری ئاشتەواییە کە پۆلێنە سیاسییەکان تێدەپەڕێنێ. ناوبراو، پەسنی هەوڵەکانی ئالبانێزێی دا کە لەپێناو بەرەڤانی لە مافی مرۆڤ و مافە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامی داوەو پێی داگرت؛ ناوبراو سەرباری زەخت وگوشاری توندی سیاسی و گەمارۆ و بایکۆتەکانی رژێمی زایۆنی و ئەمریکا، هەروا درێژە دەدا بە ئەرک و بەرپرسیارەتییەکەی.