-
منداڵانی غەززە لە مەترسی مردن بە هۆی بۆردومان و برسێتیدان
May 18, 2025 09:32سندوقی منداڵانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) لە بەیاننامەیەکدا جەختی کردەوە منداڵانی غەززە تەنیا مەترسی مردن بە هۆی بۆمبارانەوەیان لەسەر نییە، بەڵکوو لەبەر برسێتی، نەبوونی ئیمکاناتی پزیشکی و دەرمان، هەروەها بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان بە هۆی نەبوونی ئاوی پاکی خواردنەوە ژیانیان لە مەترسیدایە. لە لایەکی دیکەوە گەیاندنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بەم ناوچەیە گونجاو نییە.لە لایەکی دیکەشەوە گەیاندنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بەم ناوچەیە گونجاو نییە.
-
جەختی سەرانی عەرەب لە دانیشتنی بەغدا لەسەر پێویستی ڕاگرتنی جینوسایدی غەزە
May 18, 2025 05:05سی و چوارەمین دانیشتنی سەرانی عەرەبی بە ئامادە بوونی ژومارێکی کەم لە سەرۆک کوماران و ڕێبەرانی عەرەب بە چڕ بوونەوە لە سەر دوسیەی سووریا و تێکهەڵچوونی ناوچەیی و جینوساید لە غەزە ،لە بەغدا دەسپێکرا
-
جەختی بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ڕاگرتنی شەڕی غەززە و یارمەتی گەیاندنی خێرا
May 17, 2025 15:03کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای هۆشداریدان سەبارەت بە پاکتاوی نەتەوەیی لە غەززە بەهۆی بەردەوامی پەلامارە قورسەکانی ڕژێمی زایونی، داوای کرد بەر بە پەلامارەکان بگیردرێت و خوازیاری یارمەتی گەیاندن بە دانیشتوانی غەزە بوو
-
حەماس: شەڕی بەدژی داگیرکەران تا کۆتایی داگیرکاری بەردەوام دەبێت
May 17, 2025 13:02بزووتنەوەی حەماس ڕۆژی نەکبەتی بە خاڵێکی ڕەش لە مێژووی مرۆڤایەتی ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە شەڕی داگیرکەران تا کۆتایی داگیرکاری بەردەوام دەبێت.
-
شەهادەتی 153 فەلەستینی دیکە لە غەززە
May 17, 2025 12:00لە درێژەی پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەزە ژوماری شەهیدانی ئەو ناوچە لە حەوتی ئوکتوبری 2023 تا ئێستا گەیشتووەتە 53هەزار و 272 کەس .
-
پەلامارە دڕندانەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر غەززە بەردەوامە
May 17, 2025 05:10پەلامارە دڕندانەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر غەززە بەردەوامە؛ ڕاپۆرتێک لەم بارەوە دەبینین.
-
بانگەوازی حەماس بۆ هەستانەوەی شەپۆلی تووڕەیی جیهانی دژ بە زایۆنییەکان
May 16, 2025 14:20حەماس خوازیاری هەستانەوەی شەپۆل تووڕەیی گشتی هەموو جیهان بوو بۆ شەرمەزارکردنی ژینۆساید و ئەو سیاسەتی قات و قڕی و برسێتییەی بەسەر غەزە داسەپێندراوە. بزووتنەوەی خۆڕاگریی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک داوای لە گەلانی موسڵمان و هەموو ئازادیخوازانی جیهان کردووە تا بەرامبەر بەم ژینۆسایدە بێوێنەیە ڕاپەڕن و تووڕەیی خۆیان دەرببڕن بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی.
-
داکۆکی لە غەززە لە سەعدەی یەمەندا
May 16, 2025 10:06شارومەندانی یەمەنی ئەمڕۆ هەینی دیسان بە شێوەیەکی بەربڵاو لە شاری سەعدە ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ داکۆکی لە خەڵکی مەزڵومی غەززە. لەم کۆبوونەوەیەدا کە بە دروشمی "لەگەڵ غەززەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی jینۆساید و برسیەتی" بەڕێوە چوو، هەزاران کەس لە دانیشتووانی ئەم ناوچەیە تێیدا بەشدارییان کردبوو.
-
نیو ملوێن فەلەستینی لە ژێر سێبەری ڕەشی قات و قڕیدا
May 16, 2025 05:50وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە وشداری دا کە سەتی نەوەدی بنەماڵەکان لە مەترسی نەبوونی خۆراک و بەدخۆراکیدان.
-
شەقامەکانی برۆکسێل؛ یەکدەنگ بۆ ئازادیی فەلەستین
May 15, 2025 11:47خەڵکی ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی، ئیسلامی و ئەوروپایی بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی بەربڵاو خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە بوون.