بەردەوامیی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i439156-بەردەوامیی_پەلامارەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_غەززە
شاری غەززە لە سەر لەبەیانیی ئەمڕۆوە کەوتۆتە بەر شاڵاوی پەلاماری ئاسمانی، تۆپخانەیی و درۆنی ڕژێمی زایۆنی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 27, 2025 10:56 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە

شاری غەززە لە سەر لەبەیانیی ئەمڕۆوە کەوتۆتە بەر شاڵاوی پەلاماری ئاسمانی، تۆپخانەیی و درۆنی ڕژێمی زایۆنی.

لە پەلامارەکانی ئەمڕۆدا زیاتر لە ٧٩ کەس شەهید بوون و  ١٦٣ کەسیش بریندار. داگیرکەران ئەمڕۆ جەنایەتی تۆقێنەریان دژ بە بنەماڵە ئاوارەکان ئەنجامدا، ژماری گشتی شەهیدانی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـوە بۆ ٥٤ هەزار و ٥٦ کەس هەڵکشاوە. نزیکەی ١٤ هەزار کەس ئێستایش لە کەرتی غەززە بێسەروشوێنن و یان تەرمیان لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە. 

سەرباری جەنایەتە بەربڵاوەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە غەززە ، ئەم ڕژێمە ئێستایش نەگەیشتۆتە ئامانجەکانی کە ڕیشەکەن کردنی حەماس و ئازادکردنی دەستبەسەرکراوانی بوو و ڕۆژ نییە هێزەکانی زەبری قورسیان لە غەززە بەرنەکەوێ.