بەرپرسی نووسینگەی کاروباری قودس لە بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس داوای لە وڵاتانی عەربی و ئیسلامی کرد تا ئەرکی خۆیان لە هەمبەر قودسی داگیرکراو بەجێ بێنن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: کابینەی رژیمی تاوانکاری زایۆنیستی، لەهەوڵی جێبەجێکردنی پیلانگەلی دوژمنکارانەی خۆیەتی سەبارەت بە مزگەوتی ئەقسا.
قسەکانی بن گوێر سەبارەت بە مزگەوتی ئەقسا لە لایەن وڵاتانی عەرەبییەوە شەرمەزار کرا.
جۆزێب بۆرێل" بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا کردەوەی " ئیتمار بن گوێر" وەزیری ئاسایشتی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنی لە پەلامارکردنە سەر مزگەوتی ئەقسای شەرمەزارکرد.
ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ئیدانەکردنی پەلاماری زایۆنیەکان بە سەرکردایەتی وەزیری توندڕەوی ئاسایشی ناوخۆی ئەو رژیمە بۆسەر مزگەوتی ئەقسا، داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد پێش بەو پێشێلکارییانە بگرێ بەمەبەستی ڕاگرتنیان.
سەرپەرەشتی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسدرێژی بڕێک لە وەزیرانی کابینەی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل وشارۆچکە نشینە زایۆنیەکان بۆسەر مزگەوتی ئەقسایان بە کاروکردەوەیەکی ورۆژێنەرانە لە مەڕ تەشەنا پێدان بە ئاڵوزی وبی سەقامی لە ناوچە زانی.
باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یه کگرتووه کان کان لە ژنێڤ ، بەناردنی نامەی جیاجیا بۆ کاربەدەستی مافی مرۆڤ ، ناڕەزایەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی دەربڕی بە کاروکردەو سیاسەتە نامرۆڤانەکانی ڕژێمی زایۆنی وبەتایبەت ترۆری ئیسماعیل هەنیە ، ڕێبەری سیاسی فەلەستین .
ژێدەرە هەواڵییەکان باسی هەڵمەتێکی دژەزایۆنی لە شاری داگیرکراوی قودس و شەهید بوونی پێنج شاروومەندی فەلەستینی لە شاری جنین لە کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆنیان کردووە.
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) داوای لە فەلەستینییەکانی کەرتی ڕۆژاوا، بەیتولموقەدەس و ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨ی کرد لە ئەمڕۆوە و لە بەجێهێنانی نوێژی هەینیەوە تا ڕۆژی دوشەممە لە ئاراستەی بەرگریکردن لە مزگەوتی ئەقسا و تووشی شکست کردنی پیلانی دوژمنی زایۆنی و شارۆچکەنشینانی تووندڕەو بە شیوەیەکی بەربڵاو بێن بۆ ئەم مزگەوتە.
ئەمانی پێتەختی ئۆردۆن دیسانیش خۆپیشاندانی بەسۆز و خرۆشی جەماوەری بە خۆوە بینی بۆ شەرمەزارکردنی پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە و پشتیوانی لە خۆڕاگریی فەلەستین.