حەماس: قودس لە دڵی خەباتی دژ بە داگیرکەراندا دەمێنێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i437366-حەماس_قودس_لە_دڵی_خەباتی_دژ_بە_داگیرکەراندا_دەمێنێتەوە
بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد کە قودس لە دڵی خەباتی دژ بە داگیرکەراندا دەمێنێتەوە و هەر هەوڵێک بۆ بەجوولەکەکردنی مزگەوتی ئەقسا شکست دێنێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 29, 2025 12:48 Asia/Tehran
  • حەماس: قودس لە دڵی خەباتی دژ بە داگیرکەراندا دەمێنێتەوە

بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد کە قودس لە دڵی خەباتی دژ بە داگیرکەراندا دەمێنێتەوە و هەر هەوڵێک بۆ بەجوولەکەکردنی مزگەوتی ئەقسا شکست دێنێ.

بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەی خۆیدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودسەوە ڕایگەیاند: ئەمساڵ ڕۆژی جیهانی قودس لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە گەلی فەلەستین بەردەوامە لە بەرخۆدان و خۆڕاگریی ئەفسانەیی خۆی بەرامبەر دەستدرێژیی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە، کەرتی ڕۆژاوا و قودسی داگیرکراو و هەروەها لە دژی گەمارۆی پڕووکێنەر و دەستدرێژیی بێبڕانەوەی داگیرکەران کە دەس لە هیچ شتێک ناپارێزن لە خەڵکەوە بگرە هەتا دار و بەرد.

حەماس ڕاشیگەیاند: قودس گەوهەری سەر تاج و هێمای ئارمانجی بەرزی فەلەستینە و وەک ناوەندی ململانێ دژ بە دوژمنی زایۆنی و هێمای یەکگرتوویی ئومەتی ئیسلامی لە شەڕی پاراستنی پیرۆزایەتییەکان هەر دەمێنێتەوە.

لە درێژەی بەیاننامەکەی حەماسدا هاتووە کە دوژمن هەرگیز ناتوانێت ئیرادەی گەلی فەلەستین کە قوربانی بۆ قودس و مزگەوتی ئەقسا دەدەن، تێکشکێنێت.