ھەڵکەوتەکانی چوارەمین دووساڵانەی خەڵاتی نێونەتەوەیی «موستەفا» ناسراو بە «نۆبێلی ئیسلامی» ناسێندران و ڕێزیان لێ گیرا.
سەرۆک کۆماری تورکیا ھەڕەشی ھێرشی سەربازیی لە سوپای سووریا کرد.
سەیید حەسەن نەسروڵڵا شەوی سێ شەممە لە لێدوانەکەی دا ڕووداوەکانی ڕۆژی پێنج شەممەی لەم وڵاتەدا بە گرینگ و مەترسیدار نرحاندو وتی: ئەم ڕووداوانە پێویستی بە ھەڵوێست وەرگرتنە.
دەوڵەتی لوبنان دوابەدوای تەقەکردنەکانی ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیرووتی پێتەختی ئەم وڵاتە کە کوژران و بریندار بوونی دەیان کەسی لێ مەوتەوە، ئەمڕۆ ھەینیی کردبە ماتەمینیی گشتی.
سەرچاوەکانی لوبنان باسی پێکدادانی نێوان ھێزەکانی ئاسایشت و چەکدارانی نەناسراویان کردووە لە بەیرووت و پەرەسەندنی ژمارەی برینداران بۆ پتر لە ٦٠ کەس.
سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ڕۆییشتنی نەوتبەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەو لوبنان بە پاسەوانیی ھێزی دەریایی ئەرتەش مسۆگەر کراوە.
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە وتووێژەکانی تاران و ڕیاز بە ئاراستەیەکی دروست دا دەڕوات، ڕایگەیاند: ئێران و عەرەبستان لە ھێندێک بواردا بە ڕێککەوتن گەییشتوون.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و سکرتێری گشتیی حیبزوڵڵای لوبنان چاویان بە یەکتر کەوت و سەبارەت بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی لوبنان و ناوچەکە پێکەوە وتووێژیان کرد.
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی دیدارەکانی لەگەڵ کاربەدەستانی لوبنان چاوی بە «نەجیب میقاتی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەش کەوت ووتووێژی لەگەڵدا کرد.