-
رەزامەندیی پارتی دیموکرات لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی
حوزه‌یران 26, 2022 13:29وتەبێژی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەغدا رایگەیاند، کەشی کۆبوونەوەکانی نێوان پارتەکەیان لەگەڵ لایەنەکانی ناو هاوپەیمانی "چوارچێوەی هەماهەنگی" بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق ئەرێنییە.
-
نوێنەری پارتی دیموکرات لە پەرلەمانی عێراق: تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق نەکراوە
حوزه‌یران 23, 2022 13:38نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، وتی: "تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لە نێوان پارتی دیموکرات و یەکیەتی نیشتمانی لەسەر کاندیدی سەرۆکایەتی عێراق نەکراوە، بەڵام گفتوگۆکانی نێوان ئەو دوو لایەنە بەردەوام دەبن”.
-
وەڵامی ئەرێنی "ئەلسیادە" و "پارتی" بە شاندی هاواهەنگی شیعە
حوزه‌یران 22, 2022 06:29سەعد سەعدی ڕایگەیاند شاندی هاواهەنگی شیعیە پەیامی ئەرێنی لە هاوپەیمانی سیادە و پارتی بۆ چوونە دەرەوە لە چەقبەستوویی بنبەستی سیاسی و گەییشتن بە رێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەت وەرگرتووە.
-
بۆ دانوستان لە گەڵ لایەنەکانی دیکە بە تایبەت چێوارچێوەی ھەماھەنگیی ، پارتی لیژنەیەکی پێکھێنا
حوزه‌یران 18, 2022 10:33بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، پارتی دیموکراتی کوردستان شاندێکی نوێی جیاواز لە شاندەکانی ڕابردووی بۆ دانوستان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق پێکهێناوە.
-
ھەڵوێستی ئەندامێکی پارتی دیموکرات لەسەر بڕیارەکەی موقتەداسەدر
حوزه‌یران 13, 2022 12:08په‌رله‌مانتارێکى پێشووى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵوێستى حزبه‌که‌ى ئاشکراده‌کات سه‌باره‌ت به‌په‌یامه‌که‌ى سه‌درو ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاره‌کانى له‌په‌رله‌مانى عێراق، ده‌شڵێت:"پارتى له‌بڕیاردان په‌له‌ناکات".
-
ھەردووک پاتە دەستەڵاتدارەکەی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندنێکی ھاوبەشیان بڵاو کردەوە
May 25, 2022 17:27پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکیان بڵاوکرده‌وه و تیای دا جەختیان لەوە کردەوە کە، ئه‌مڕۆ له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆبونه‌ته‌وه و لە کۆبوونەوەکەش دا راشکاوانه په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ردولا و دۆخی ئێستای عیراق و هه‌رێمی کوردستان و زه‌مینه‌ی هاریکاریی هاوبه‌ش و کاری پێکه‌وه‌یی، تاوتوێ کراوە.
-
پارتی وەڵام دەداتەوە
May 24, 2022 21:21فراکسیۆنى پارتى دیموکراتی کوردستان له په‌رله‌مانى عێراق لە وەڵامی ھەڕەشەکەی تاقمی ناسراو بە «ڕێکخراوەی هه‌ماهه‌نگیی خۆڕاگریی عێراق» ڕایگەیاند: لە جەنگەی ئەم قەیرانە سیاسیەی ئێستای عێراق گروپێک به‌تۆمه‌تى ناڕاست‌و درۆ هه‌ڕه‌شه له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن کە دیارە ده‌یانه‌وێت ئارامى و ئاسایشتى کوردستان تێک بده‌ن.
-
نێچیرڤان بارزانی لە سلێمانی : په‌یوه‌ندییه‌کانی پارتی و یه‌کێتی له جاران باشتره
May 23, 2022 07:02نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی لە جاران باشتره و شەڕی راگەیاندن کەمتر بووەتەوە.
-
لاھور شێخ جەنگی: نەچوومەتە دەرەوە لە یەکێتی ھەتا بگەڕێمەوە
May 20, 2022 09:50لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی پێشووی یەکێتیی نیشتیمانی له‌کاتی سه‌ردانی مه‌زاری «نه‌وشیروان مسته‌فا» ڕێکحەری کۆچکردووی «گۆڕان» رایگه‌یاند: نەچوومەتە دەرەوە لە یەکێتی ھەتا بگەڕێمەوەو بە تەمای دروست کردنی لیست بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووش نیم.
-
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی : هیچ لایه‌نێکی ناو چوارچێوه‌که‌یان نەچووەته پاڵ هاوپه‌یمانیی سێ قۆڵییەوە
May 13, 2022 15:05چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شێعەکانی عێراق ره‌تی کرده‌وه، هیچ لایه‌نێکی ناو چوارچێوه‌که‌یان چووبێته پاڵ هاوپه‌یمانیی سێ قۆڵییەوەو راشیگه‌یاند: هیچ هێزێکی سیاسی بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی سێقۆڵی رێک نەکەوتووە، ئامانج له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه چه‌واشه‌کردنی رای گشتییه.