بەردەوامیی ناکۆکییەکانی ھەردووک پارتە دەستەڵاتدارەکەی ھەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i414144-بەردەوامیی_ناکۆکییەکانی_ھەردووک_پارتە_دەستەڵاتدارەکەی_ھەرێمی_کوردستان
ئەندامێکی باڵای یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند؛ ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق وەک خۆی ماوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 07, 2023 20:19 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ناکۆکییەکانی ھەردووک پارتە دەستەڵاتدارەکەی ھەرێمی کوردستان

ئەندامێکی باڵای یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند؛ ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق وەک خۆی ماوەتەوە.

«غیاس سورجی» ئەندامی باڵای یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق، ڕایگەیاندووە: هیچ مێژوویەکی فەرمی و یان شوێنێکی دیاریکراو بۆ دیداری ئەم دوو لایەنە سەرەکییەی ھەرێم لە ھیچ ئاستێک ھەتا ئەمڕۆ لە ئاڕدا نییە، بەس لە لێدوانی سەرکردەکانی پارتی دیموکرات نەبێت.

سورچی بە دەربڕینی ئەمەی کە؛ بەهۆی دەستلەکارکێشانەوەی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرەکانی ھەرێمی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی لە شاندەکەی ھەرێم کە بۆ تاوتوێ کردنی پرسی بوجە ڕەوانەی بەغدا دەکرێ ھیچ نوێنەرێکی نییە، وتیشی: لە ئێستادا تاکە سەرچاوە بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکان بەغدایە و ئێمە ئێستاشی لەگەڵدا بێ ھێشتا شوێنکەوتووی خوالێخۆشبوو «مام جەلال»ین.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرلەمە «دڵشاد شەعبان»  ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، باسی کۆبوونەوەی نزیکی نێوان پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی کردبوو بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکان و  ڕاشگەیاندبوو : مەبەست لە کۆبوونەوەکە کۆتایی ھێنان بە ناکۆکی و بارگرژیی نێوان دوو لایەن و  یەکخستنی هەوڵی کورد لە بەغدا بۆ پرسە گرنگەکان لەوانە ڕەشنووسی یاسای بودجە و نەوت و گازە.