لەشکریانی ئانکارا لە درێژەی ئۆپراسیۆنی نایاسایی خۆیان لە باکووری عێراق پێنج ئەندامی پاتری کرێکارانی کوردستانی تورکیا «پەکەکە»یان کوشت.
سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای ھەڕەشەی پەرە پێ دانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی سوپاکەی بەرەو ناوچەگەلێکی تازەی خاکی سووریا، بانگەشەی کرد کە وڵاتانی ئەورووپی بە ناوی دیموکراسییەوە داکۆکی لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە خۆپیشاندانی نەیارانی تورکیا لە پاریس و بەرلین، باڵوێزەکانی فەرەنساو ئا‌ڵمانیا لە ئانکارای بانگ کرد.
سه‌رچاوه‌یه‌کى باڵاى هێزه چەکدارەکانی پەکەکە (هه‌په‌گه) ئاشکرای کرد، ئه‌مڕۆ له‌ناو خاکى هه‌رێم له‌لایه‌ن ھێزەکانی په‌که‌که‌وه گورزێکى گه‌وره لهسوپاى تورکیا دراوه‌و کۆپتهرێکو درۆنێک خراوه‌ته خواره‌وه.
سوپای تورکیا بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی ھێزەکانی سووریای دیموکراتیک تاسراو بە «ھەسەدە» ھێرشی ھەوینی بۆ باکووری سووریای دەست پێ‌کرد.
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە بەیاننامەیەکی دیکەدا، باسی ھەڵکشانی ژمارەی لەشکرییە کوژراوەکانی کرد لە باکووری عێراق دا.
پەکەکە ڕایگەیاند ، هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان بەردەوامە و بەشێویەکی چڕ چەکی کیمیایی لە دژیان بەکاردەهێنرێت و لەماوەی شەش مانگدا 32 کەس لە ھێزەکانیان بە چەکی کیمیایی بوونەتە قوربانی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا پارتی کرێکارانی کوردستانی به کۆسپێک له به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سووریه‌کان وه‌سف کرد.
ئەمڕۆ پێش نیوەڕۆ فڕۆکه‌کانى تورکیا سنوورى ناحیه‌ى ئاغجهلهریان له سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ بۆردوومان کرد.
لەشکریانی سوپای تورکیا لە میانەی ھەنگاوەکانی پێشێلکارانەیان دژی سەروەریی خاکی عێراق چوار کەس لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە باکووری ئەم وڵاتە کردە ئامانج.