سەرچاوەیەکی عەرەبی ڕایگەیاند کە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەکشەممەدا لە قاهیرە لەسەر گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی ڕێککەوتن.
وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن بە جەختکردنەوە لەوەی کە چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا بە بێ پشتیوانیی نێودەوڵەتی ئەستەمە، وتی: وڵاتانی عەرەبی بەم زووانە بیر لە گەڕانەوەی دیمەشق بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی دەکەنەوە.
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی جەختی لەوە کردەوە کە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمکاری عەرەبی زۆر کاریگەر دەبێت لە دۆخی وڵاتانی عەرەبی.
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە داوای دامەزرانی ئاگربەست لە سودانی کرد.
وەزیری دەرەوەی سوریا لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە پەیوەست بوونی ئەو وڵاتە بە کۆمکاری عەرەبی ڕایگەیاند، سەرەتا پێویستە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ وڵاتانی دیکە باشتر بکەین.
دوابەدوای داخوازیی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەسەر بابەتی گەڕانەوەی سوریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پشتیوانیی لەم ڕووداوە دەکات.
کۆمکاری عەرەبی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەنگاوی جیددی بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی هەڵبگرن.
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب هێرشی وەزیری کابینەی نوێی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسای شەرمەزار کرد.
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەوشتی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب داوای کرد کە هەنگاوی بەکۆمەڵ بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانەکانی سوریاو لیبیاو یەمەن ھەڵگیرێت.