کۆمکاری عەرەبی: سودان ڕووبەڕووی بارودۆخێکی بێ وێنە بووەتەوە لە مێژووی خۆیدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i417713-کۆمکاری_عەرەبی_سودان_ڕووبەڕووی_بارودۆخێکی_بێ_وێنە_بووەتەوە_لە_مێژووی_خۆیدا
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی لە کۆبوونەوەی کۆتایی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەب لە قاهیرە ڕایگەیاند: سودان ڕووبەڕووی بارودۆخێکی بێ وێنە بووەتەوە لە مێژووی وڵاتەکەیدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 08, 2023 10:35 Asia/Tehran
  • کۆمکاری عەرەبی: سودان ڕووبەڕووی بارودۆخێکی بێ وێنە بووەتەوە لە مێژووی خۆیدا

ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی لە کۆبوونەوەی کۆتایی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەب لە قاهیرە ڕایگەیاند: سودان ڕووبەڕووی بارودۆخێکی بێ وێنە بووەتەوە لە مێژووی وڵاتەکەیدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلجەزیرە، «ئەحمەد ئەبولغەیت»، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، لە کۆبوونەوەی کۆتایی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەب لە قاهیرە، جارێکی دیکە داوای لە لایەنەکانی ململانێی سودان کرد پابەندبن بەئاگربەست و خۆبواردن لە پەرەپێ دانی گرژییەکان.

ململانێ چەکدارییەکان لە سودان لە ١٥ی ئاپریل (٢٦ی خاکەلێوە)ەوە لە نێوان هێزەکانی سوپا و هێزەکانی کاردانەوەی خێرا لەسەر دەسەڵات دەستیپێکردووەو نێوەندگیرییە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتایی هێنان پێی و هێنانی لایەنە ناکۆکەکان بۆ سەر مێزی دانوستان تا ئێستا ھیچ ئەنجامێکی نەبووە.

سەرەڕای دامەزرانی چەند خولێکی ئاگربەست لە سودان و ڕاگەیاندنی پابەندبوون پێیەوە لەلایەن لایەنەکانەوە، ململانێکان بە شێوەیەکی پچڕپچڕ بەردەوامن و تا ئێستا سەدان کوژراو و هەزاران برینداری بەجێهێشتووە.