تاقمۆکەی تیرۆریستی داعش بەرپرسایەتیی بۆمب دانانەکەی ڕۆژی یەکشەممەی لە نزیکی مزگەوتێکدا لە کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان کە لە ئەنجام دا ١٢ کوژراوی لێ کەوتەوە، گرتە ئەستۆ.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دەنووسێت ئێستاش چارەنووسی 3000 کوردی ئێزدی کە لەلایەن داعشەوە بەدیل گیران نادیار و ئەم ئەگەرەیش هەیە کە گیانیان لەدەست دابێت.
نوێنەری هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق هۆشداریدا کە ئەمریکا گەڵاڵەیەکی نوێی بۆ گەڕاندنەوەی بنەماڵە داعشییەکان بۆ عێراق لەسەردایە.
ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا ١٢ ئەندامی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای ئانکارا ڕاپێچ کرد.
ھێزەکانی سوپای عێراق بە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاو لە پارێزگای «کەرکوک» مۆڵگەی بەرماوەکانی تیرۆریستانی داعشیان لەنێو برد.
سەرچاوە ئەفغانییەکان شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە باسی تەقینەوەی دوو بۆمبایان کرد لە شاری «جەلال ئاباد»ی ناوەندی ویلایەتی «نەنگەرھار» لە ڕۆژھەڵاتی ئەفغانستان.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لەندەن لەگەڵ «بین واڵاس» وەزیری بەرگریی بەریتانیا کۆ بووەوەو چەند بابەتێکی گرنگی ھاوپەیوەند بە هەرێم و عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ھێزەکانی سوپای عێراق لە ھەڵمەتێکدا لە دەڤەری ڕۆژئاوای پارێزگای «ئەنبار» توانییان دوو سەرکردەی تیرۆریستانی داعش قۆڵبەست کەن.
ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا باسی پوچەڵ کردنەوەی پیلانی تیرۆریستانی داعشی کرد لەمەڕ پەلاماردانی زیارەتکارنی ئەربەعینی حسەینی(ع).
وەزیری نێوخۆی عێراق وتی: ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتە دوو سەرکردەی ھەڵکەوتەی تیرۆریستانی داعشیان خستە داوەوە.