حەشدی شەعبی: ئەمریکا ڕێگرە لە بەردەم یارمەتیی عێراق بە حەشدی شەعبی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i408247-حەشدی_شەعبی_ئەمریکا_ڕێگرە_لە_بەردەم_یارمەتیی_عێراق_بە_حەشدی_شەعبی
سەرکردەیەکی ھێزەکانی حەشدی شەعبی پێی داگرتووە: ئەمریکا ڕێگرە لە بەردەم ھەرچەشنە پشتگرییەکی سەربازیی دەوڵەتی عێراق بە حەشدی شەعبی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 26, 2022 11:10 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی: ئەمریکا ڕێگرە لە بەردەم یارمەتیی عێراق بە حەشدی شەعبی

سەرکردەیەکی ھێزەکانی حەشدی شەعبی پێی داگرتووە: ئەمریکا ڕێگرە لە بەردەم ھەرچەشنە پشتگرییەکی سەربازیی دەوڵەتی عێراق بە حەشدی شەعبی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی «ئەلموسلە»، «عەبدوڵڵا زیادی» لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی وتوویەتی: لایەنی ئەمریکی ڕێگرە لە بەردەم ھەرچەشنە پشتگرییەکی ڕاستەوخۆی دەوڵەتی عێراق بە ھێزەکانی حەشدی شەعبی و ڕێگا بە فڕۆکەکانی ڕژێمی زایونی دەدات ئامانجەکانی ئەم ھێزە جەماوەرییە لە عێراق د ا بوردومان کەن.

زیادی وتیشی: تورکیاش ھەر ھەڕەشەیەکی ئاسایشتیی گەورەیەو ئانکارا پشتگریی تیرۆریستانی داعش دەکات و ئێمە لە ئەنجامی ڕاپێچ کردنی ئەو تیرۆریستانە لەو بابەتە دڵنیا بووین.

ئەم سەرکردەیەی ھێزە جەماوەریەکانی عێراق وتووشیەتی: تیرۆریستانی داعش لە سەلاحەددین پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ تورکیادا ھەیە بۆ پێکەوە نوساندنی ئاڵقەی تیرۆریستان لە لیبی و عێراق و سووریا بۆ ئامانجەکانی ئانکارا.