سەرچاوە سوورییەکان ڕۆژی پێنج شەممە باسی دۆزرانەوەی دوو گۆڕی بەکۆمەڵیان کرد لە پارێزگای ڕەققەی باکووری سووریا.
لە ھێرشی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش بۆ سەر بنکەی سنووروانیی ھێزەکانی عێراق لە ناوچەی عەڕعەڕ ھاوسنوور لەگەڵ عەرەبستان، دوو لەشکریی عێراقی کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سوربووم سەردانی بەغدا بکەم بۆ ئەوەی جەخت لە دۆستایەتیی نێوان هەردوو وڵات بکەمەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەیاوەری جێگرانی سەرۆکی ھەرێم، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغداو لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەی، لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
دەزگای هەواڵگری عێراق ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند: 12 چەکداری سەر بەرێکخراوی داعشیان لە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکردووە.
ئەندامێکی ئەنجومەنی شێرک ئاشکرای کرد هێرشە چڕ و بەردەوامەکانی چەکدارانی داعش بۆ سەر ناوچەی شێرک-ی ڕۆژاوای قەزای خانەقین ی پارێزگای دیالە بەردەوامن.
سەرچاوەیەکی سەربازیی سووریا باسی کرد لە تەقینەوەی دوو بۆمب لە سەر ڕێگای کاروانی ئەرتەشی سووریا لە نزیک سنووری ئێراق لە پارێزگای حومس .
یەکێک لە بەرپرسانی حەشدی شەعبی گوتی ، پارێزگاکانی دیالە و کەرکوک و سەلاحەدین لە رۆژانی رابردوودا شایەتی جوڵەی تاقمی تیرۆریستیی داعش بوونە .
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ،هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەهەشت پێگەی سەربازیی کشاونەتەوە، کە تازەترینیان بنکەی سەربازیی تاجی لە باکووری بەغدا بووە.
دوابەدوای ھێرشی چەکدارانی تیرۆریستی داعش بۆ سەر بنکەیەکی ئاسایشتی لە ڕۆژئاوای عێراق، پێنج ئەندامی پۆلیسی ئەم وڵاتە کوژران و یان بریندار بوون.