تازەترین زەبری ھێزەکانی عێراق لە تیرۆریستانی داعش
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i390503-تازەترین_زەبری_ھێزەکانی_عێراق_لە_تیرۆریستانی_داعش
ھێزەچەکدارەکانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە ھەڵمەتە جیاجیاکانیاندا چەندین بنکەی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لەنێو بردو کۆمەڵێک لە تیرۆریستانیشیان قۆڵبەست کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 18, 2020 13:10 Asia/Tehran
  • تازەترین زەبری ھێزەکانی عێراق لە تیرۆریستانی داعش

ھێزەچەکدارەکانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە ھەڵمەتە جیاجیاکانیاندا چەندین بنکەی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لەنێو بردو کۆمەڵێک لە تیرۆریستانیشیان قۆڵبەست کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بنکەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتی عێراق لە بەیاننامەیەک دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ھێزەکانی تیپی سێھەمی کاردانەوەی خێرا، ناوچەیەکی شاخاوییان کە مەیدانی نەوتیی «باڵکانە» لە پارێزگای کەرکوک لەوێ دا ھەڵکەوتووە، لە بۆمباو تیرۆریستان پاک ک کردووەتەوە.

«قەتەری ئەلعوبەیدی» لە فەرماندەرانی حەشدی عەشایەری لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراقیش باسی تێک ڕوخێندرانی سێ تونێلی نھێنیی شانەنوستووەکانی داعشی کردووە لە ناوچەی «ئەلحوسەینیات» لە بیاوانەکانی ئەم پارێزگایە و دۆزرانەوەی بڕێکی زۆر چەک و چۆڵی تیرۆریستانی داعش.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە یەکەی ھەواڵگریی پۆلیسی فیدراڵیش لە بەیاننامەیەک دا باسی قۆڵبەستکرانی چوار تیرۆریستی لە بەغدا کرد.