-
تورکیا گوندهکانى بنارى کێستهی بۆردومانکرد
May 09, 2021 00:13جارێکى تر فرۆکه جهنگیهکانى تورکیا بۆردومانى گوندهکانى بنارى کێسته له ناوچهى کانى ماسى له پارێزگاى دهۆک دهکات و تا ئێستا زهرو زیانهکان نهزانراوه.
-
ئاماری کۆرۆنا لە هەرێم،827 توشبوو تۆمارکران و 8 کەسیش مردن
May 03, 2021 17:39وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 7512 (حەوت هەزار و پێنجسەد و دوانزە) پشکنینی کۆرۆنا کراون، 827 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون، 965 توشبوش چاکبونەتەوە و 8 کەسیش مردوون.
-
حەلبوسی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
May 03, 2021 15:09بڕیارە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و حزبی کۆببێتەوە.
-
جوتیار عادڵ: هاوکارى و هەماهەنگی ئەمنی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە ئامانجی سەرەکیی حکوومەتی هەرێمە
May 01, 2021 23:38دوای ئەوەی شەوی رابردوو داعش هێرشی کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، هاوکارى و هەماهەنگی ئەمنی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە ئامانجی سەرەکی حکوومەتی هەرێمە.
-
دوای ھێرشی ئەمڕۆ سەرلەبەیانیی داعش ، سێ ههزار پێشمهرگهی ھەرێم خرانه ئامادهباشییهوه
May 01, 2021 10:17نزیک کاتژمێر 1ى بهیانى ئهمڕۆ تیرۆریستانى داعش لهمیحوهرى پردێ پهلامارى دوو لهسەنگەرەکانی لیواى 10ى پێشمهرگهیاندا و ژمارهیهک پێشمهرگهش شههیدو برینداربوون، سوپاسالارى پێشمهرگه ڕهخنه لهسوپاى عێراق دهگرێتو ڕایدهگهیهنێت، "تائێستا سوپاى عێراق نهیانتوانیوه بۆشایی ئهمنیی پڕبکاتهوه، ئهگهر ئهوهش نهکات، مهترسیهکانیش زیاتردهبن".
-
بڕیاری وەزارەتی ئەوقافی ھەرێم لەبارەی بەرێوەچوونی شەوانی قەدر لە مزگەوتەکاندا
May 01, 2021 08:30وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بڕیاری لەبارەی شەوانی قەدرەوەدا، بەوپێیەش بۆ یادکردنەوەی شەوی قەدر لە کاتژمێر 12 تاوەکو نوێژی بەیانی دەرگای مزگەوتەکان کراوە دەبن.
-
یەکیەتی لەگەڵ گۆڕان بەیەک لیست بەشداری دەکات و لەگەڵ کۆمەڵ و یەکگرتووش رێکدەکەوێت
May 01, 2021 07:56یەکیتی نیشتمانیی کوردستان دوای گفتوگۆیەکی درێژ لەگەڵ گۆڕان و، بەجیاوازیش لەگەڵ کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی گەیشتۆتە دوو رێککەووتنی جیاواز لەگەڵ ئەم دوو لایەنە.
-
کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
نیسان 29, 2021 22:38سەرۆک کۆماری عێراق لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر و دوای کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە لایەن «نێچیرشان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش پێشوازیی لێ کراو پێکەوە گرینگترین پرسەکانی ڕۆژیان تاوتوێ کرد.
-
کارکردن له دروستکردنى یاریگاى نێودهوڵهتى نهورۆز لە ھەرێمی کوردستان بهردهوامه
نیسان 26, 2021 15:58پاش ئهوهى له مانگى ١٠ـى ساڵى رابردوو له لایهن سهرۆکى یانهى نهورۆز ، بهردى بناغهى یاریگهى نهورۆزى نێودهوڵهتى دانراو له ئێستاشدا دروستکردنى یاریگه نزیک دهبێتهوه لهوهى نیوهى کارهکانى کۆتایى بێت .
-
پێکدادانی قورس لە نێوان هێزەکانی پەکەکە و تورکیا لە هەرێمی کوردستان
نیسان 25, 2021 14:45دوای جێگیربوونی سەربازانی تورکیا لە ناوچەی زناری کیستە سەر بە پارێزگای دهۆک، پێکدادانێکی قورس لە نێوان ئەوان و هێزەکانی پەکەکە دەستی کردووە.