موحسین ڕەزایی: ئاکاری ئەمریکا ئاراستەی داهاتووی سیاسەتی ئەتۆمی ئێران دیاری دەکات
بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران باسی گۆڕدرانی ستراتیژیی ئێران لە شەڕەوە بۆ دانوستان و بەرەنگاربوونەوەی بایکۆتەکانی کرد.
سەرلەشکەر موحسین ڕەزایی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە وتووێژدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرەدا باسی گۆڕدرانی ستراتیژیی ئێران لە شەڕ ، دانوستان و بەرەنگاربوونەوەی بایکۆتە ئابوورییەکانی کرد و وتی: مەسەلەی چوونەدەر لە ئێن پی تی کەوتووەتە بەر باس و لێکدانەوە. ناوبراو جەختی کرد کە ئێران ئێستاش هەر پابەندە بە فەتواکەی ڕێبەری موجاهیدی شەهید سەبارەت بە چەکی ئەتۆمی، بەڵام سەبارەت بە داهاتووی ئەم دکتۆرینە هێشتا هیچ بڕیارێک نەدراوە. بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی هەروەها وتی: ئەگەر شەڕ سەرلەنوێ دەست پێبکاتەوە، کەشتییەکانی ئەمریکا لە هەر جێگایەکی ئۆقیانووسی هینددا بن دەکەونە بەر هێرش و ئێمە ئەو توانایەمان هەیە. ڕەزایی جەختیشی لەسەر پێویستیی قەبووڵکرانی شەرت و مەرجەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوەی کرد و وتى: چوونەدەر لەم شەڕە بە سوودی ئەمریکا دەبێت، لەبەر ئەوەی کە هەرچی ئەمریکا زیاتر لەم شەڕەدا بمێنێتەوە و پەلەقاژەی بێسوود بکات، بارودۆخی خراپتر و نالەبارتر دەبێت.