کاردانەوەی چین بە یاسای تازەی ئەمریکا دژی ئێران و ڕووسیا
ئهیلوول 20, 2026 19:04 Asia/Tehran
چین یاسای تازەی ئەمریکا کە پەرە دەدات بە بایکۆتەکان دژی ڕووسیا و هەروەها سنووردارکردنی بازرگانی دژ بە ئێران، دایە بەر ڕەخنەوە و ڕایگەیاند کە چین هەمیشە نەیاری بایکۆتی یەکلایەنەی واشنتۆن بووە.
بە وتەی وەزارەتی بازرگانیی چین، کە ئەوان هەمیشە نەیاری بایکۆتی یەکلایەنەن و ئەو شتەی بە بایکۆتی سانەوییە ناوی دەبرێت. وەزارەتی بازرگانیی چین ڕایگەیاند کە چین هەمیشە نەیارییەتیی کردووە بەرامبەر بە بایکۆتگەلی یەکلایەنە و سانەوییە کە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەند نەکراوە و هیچ بنەمایەکی مافەوانیی نێودەوڵەتیشی نییە. چین هەروەها دەڵێت کە هەنگاوەکانی دواتری واشنتۆنی لە ژێر چاودێریدا دەبێت و مافی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی و کۆمپانیا چینییەکان بۆ خۆی بە ڕەوا و پارێزراو دەزانێت.
سەرپەیڤ