دوابەدوای کۆبوونەوە دیپلۆماسییە چڕوپڕەکانی «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڤەنزوئێلا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی لەگەڵ «خۆرخی ڕۆدریگێز» سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانیی ئەم وڵاتەدا دیدارو وتووێژی کرد.
ئەندامی لێژنەی وزەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: فرۆشتنی نەوتبەرەکەی ئێران بە ڤەنزۆئیلا نیشانەی شکست ھێنانی بایکۆتەکانی ئێرانە.
سەرۆکی ڤەنزۆئێلا بە فەرمیی کەناڵی هیسپان تیڤی ئێرانی بەسەرکردەوە. دوابەدوای سەفەری دوو ڕۆژەی نیکۆلاس مادورۆ سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا بۆ ئێران، سەرەتا بە ئامادەبوون لە کەناڵی تەلەفزیۆنی هیسپان تی ڤی سەر بە بەشی دەرەوە سنووریی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران سەردانی بەشە جۆربەجۆرەکانی کەناڵەکەی کرد و لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی هەواڵ لەم کەناڵە ئاگادار بووەوە .
وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران و ڤەنزۆئیلا لە کۆبوونەوەی ھاوبەشی ڤەنزۆئیلاو ئێران بە مەبەستی بەرەڤانی کردن لە ئەو جیھانە نوێیەی کە خەریکی پێم ھاتنە، بەشدارییان کرد.
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتە کاراکاسی پێتەختی ڤەنزۆئیلا.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ڤەنزۆئیلا پێی داگرت: ئەم وڵاتە لە ئێران چۆنیەتیی ڕاوەستان لە بەرامبەر کردەوەی داسەپاوانە فێر بوو.