سەرۆک کۆماری ڕفێندراوی ڤەنزوێلا گوێزرایەوە بۆ دادگایەکی نیۆیۆرک
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443782-سەرۆک_کۆماری_ڕفێندراوی_ڤەنزوێلا_گوێزرایەوە_بۆ_دادگایەکی_نیۆیۆرک
حکومەتی ئەمریکا لە درێژەی کردەوە نایاساییەکانی و دوای ڕفاندنی سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا، ناوبراوی بۆ دادگایەک لە نیۆیۆرک گواستەوە .
(last modified 2026-01-05T12:44:06+00:00 )
کانونی دوھەم 05, 2026 13:11 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ڕفێندراوی ڤەنزوێلا گوێزرایەوە بۆ دادگایەکی نیۆیۆرک

حکومەتی ئەمریکا لە درێژەی کردەوە نایاساییەکانی و دوای ڕفاندنی سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا، ناوبراوی بۆ دادگایەک لە نیۆیۆرک گواستەوە .

دادگای سەرۆک کۆماری ڕفێندراوی ڤەنزوێلا ، ئەمڕۆ لە نیویورک بەڕێوە دەچێ . حکومەتی ئەمریکا بە بیانووی پڕو پووچی ڕۆڵی سەرۆک کۆماری یاسایی ڤەنزوێلا لە قاچاخکردنی ماددەی هۆشبەر، ناوبراوی لە پەلامارێکی  نایاسایی بۆ کاراکاس ڕفاند و پاشان گواستییەوە بۆ نیویورک . هاوکات ناڕەزایەتییە جیهانییەکان دژی ئەو کردەی ئەمریکا بەردەوامە و خۆپیشاندەران لە بەرلین بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە ڕفێندرانی مادۆرۆ،  ئاڵای ئەمریکایان لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکادا سووتاند . حکومەتی کوبا بە فەرمی پشتڕاستی کردەوە کە سی و دوو کەس لە هێزە سەربازی و هەواڵگرییەکانی ئەو وڵاتە  کە ئەرکی پاراستنی نیکۆلاس مادۆرۆیان پێسپێردرابوو، لە هێرشەکەی ڕۆژی شەممەی ئەمریکا و لە شەڕی ڕاستەوخۆ لەگەڵ  هێرشبەراندا کوژراون.