دەربڕینی هاوخەمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ دەوڵەت و گەلی سووریا
وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاو خەمیی خۆی لەگەڵ دەوڵەت و گەلی سوریا و بنەماڵەی قووربانیانی پەلاماری ترۆریستی داعش لە دەیرۆزوور ، ڕاگەیاند.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتی دیپلۆماسی وەزارەتی دەرەوە ، " بەهرام قاسمی" رۆژی یەکشەممە، بەڕاشکاوی وتی: ئەم کردەوە نائینسانیی و دڕندانەیەی تاقمی ڕەشەکوژی داعش نیشانەیەکی ڕوونە لە داماوی و شکستی ئەو تاقمە کە نەفەسیان بە هۆی بوونی خۆڕاگری و مۆقاومە و یەکێتی دەوڵەت و گەلی سوریا ، گە یشتۆتە کۆتایی .
تەقیەنەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە ستانی " دەیرۆزوور"، رۆژهەڵاتی سوریا لانی کەم ١٠٠ کوژراوی لێکەوتەوە، لەم تەقینەوەیە ترۆریستییە کە شەوی یەکشەممە لە ناوچەی " جەدیدە عەکیدات" لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات دا ڕوویداوە، دەیان کەسیش بریندار بوون . سوپای سوریا شەوی هەینی شاری ستراتژیکی "دیرۆزوور"ـیان لە چنگ تاقمی ڕەشەکوژی داعش ڕزگارکردووە .