وتووێژی تەلەفوونی وەزیرانی بەرگری ئێران و سووریا
وەزیری بەرگری کۆماری ئسلامی ئێران و وەزیری بەرگری سوریا لە وتوویژی تەلەفوونی وێڕای لێکدانەوەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی و گۆڕانکارییەکانی سووریا ، جەختیان کردووە لە سەر هاوکاری و هەوڵی زۆرتر لە پێناو نابوودی ترۆریستان دا.
ئەمیر سەرتیپ " ئەمیر حآتەمی" وەزیری بەرگری ئێران رۆژی یەکشەممە لەو وتووێژی تەلەفوونییە، سەرکەوتنەکانیی ئەمدواییەی مەیدانی بە تایبەت ئازادکردنەوەی شاری دەیرۆزووریان لە دەوڵەت و گەلی سوریا پیرۆز کرد و بەڕاشکاوی وتی : " مۆقاومەو ڕاوەستان" ی هێزە چەکدارەکان و گەلی سوریا بەرامبەر تاقمەکانی ترۆریستی جێی ستایشە و دەبێ لە مێژووی بەرەڤانیی شەرعی گەلێک لە ماک و شووناسی خۆی دا تۆمار بکردرێت .
وەزیری بەرەڤانی ئێران بە دەربڕینی هیواداری سەبارەت بە درێژەی سەرکەوتنەکانی سوپای سوریا بەرامبەر بە ترۆریستان و گەڕانەوەی تۆکمەو تەواوی پاوەجێی و ئاسایش بۆ سوریا ، جەختیکرد: ئێران هەر بەوچەشنە کە تا بە ئێستا لە برایانی سوری خوی لاگری کردووە، بڕیاری گرتووە تا لە قۆناخەکانی دوای شەڕیش لەتەنیشت برایانی سوری دا بمێنێتەوە .
سپەهبۆد " جاسم ئەلفەریج" وەزیری ەبرگری سوریایش بە ڕێزگرتن لە لاگرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمەڕ پوو وچەڵ کردنەوەی پیلانەکان و دوژمنایەتی تاقمەکانی ترۆریستی- زایۆنیستی ، وتی : ئێران لەم سەردەمە پڕ لە ئالۆزییە بەردەوام لە تەنیشت گەل و دەوڵەتی سوریا دا ڕاوەستاوە تا ئەو وڵاتە بتوانێ لە دەستەڵاتداریەتی یاسایی خۆی بەرەڤانی بکات . وەزیری بەرگری سوریا بەڕاشکاوی وتی: هەماهەنگییەکانی ئێران و سوریا دەستەبەرکەرەوەی ئاشتی ، پاوەجێی و ئاسایشی دوو ولات و ناوچەکە بووە .
وەزیری بەرگری سوریا هەروەها لە وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران بانگێشتنیی کردووە سەردانی سووریا بکا .