سەردار سەلامی : نەمانی داعش شانازیەکی گەورەیە بۆ جیهانی ئیسلام
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i316023-سەردار_سەلامی_نەمانی_داعش_شانازیەکی_گەورەیە_بۆ_جیهانی_ئیسلام
جێنشینی فەرماندەری سپای سپادارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئیران ، سەرکەتنی بەرەی موقاوەمە و نەمانی داعشی وەک خاڵی کۆتایی دیاردەیەکی وەیشوومەی ترۆریستیی تەکفیری لە ناوچەکەدا ناو برد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2017 09:24 Asia/Tehran
  • سەردار سەلامی : نەمانی داعش شانازیەکی گەورەیە بۆ جیهانی ئیسلام

جێنشینی فەرماندەری سپای سپادارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئیران ، سەرکەتنی بەرەی موقاوەمە و نەمانی داعشی وەک خاڵی کۆتایی دیاردەیەکی وەیشوومەی ترۆریستیی تەکفیری لە ناوچەکەدا ناو برد .

سەردار سەرتیپی پاسدار حسێن سەلامی رۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی گەورەی بەسیج لە ئیسفەهانی ناوەڕاستی ئێران گوتی : فەوتانی گروپی ترۆریستیی داعش و دیاردەی وەیشووومەی ترۆریستیی تەکفیری داعش لە ناوچەکەدا ، شانازیەکی گەورە و نەمر بۆ جیهانی ئیسلامە .

جێنشینی فەرماندەری گشتیی سپا ، سەرکەوتن بەسەر داعشی وەک سەرکەوتنی موسوڵمانان بەسەر فیتنەی جیهانی ئیستکبار بە سەرکردەیی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی  زانی و وتیشی : دامرکانەوەی ئاگری فیتنەی تەکفیری ،مۆری کۆتاییە لەسەر ئاواتی ستراتژیکی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی و ئینگلیس و ئالی سەعود .

سەردار سەلامی هەروەها گوتی : ئەگەر سەرکەوتنەکانی داعش و کەوتنی شارەکان درێژەی هەبوایە  کارەساتێکی گەوری مرۆیی نەک هەر لە عێراق و سوریا بەڵکوو لە بەشە گرنگەکانی جیهانی ئیسلام و واوەترە لەوەش رووی ئەدا .

سەرداری سەرلەشکەر قاسم سولەیمانی فەرماندەری فەیلەقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی رۆژی سێشەممە 21ی نوامبر لە نامەیەکدا بۆ رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ، کۆتایی هاتنی زاڵبوونی داعش بەسەر عێراق و سوریای راگەیاند .