سەلامی: دوژمنان هەوڵیان دا ئیسلام بە تۆقێنەر بناسێنن
جێگری فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلایی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە گرووپی تیرۆریستیی داعش هەوڵی دەدا سیمای راستینەی ئیسلام بخەوشێنێ، وتیشی: دوژمنان هەوڵیان دا ئیسلامی ڕەسەن بە ئیسلامێکی بێ بەزەیی و تۆقێنەر پێناسە بکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ سەردار سەرتیپ "حسێن سەلامی" جێگری فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران ئێوارەی دووشەممە لە قوم (هەڵکەوتوو لە باشووری تاران) سەرکەوتنی هێزەکانی خۆڕاگری بە سەر تیرۆریستانی داعشی بە بەشێکی درەوشاوە لە مێژووی نوێی ئیسلام زانی و وتیشی: ئەم سەرکەوتنە مەزنانە توانی ئاگری یەکێک لە پڕمەترسیترین فیتنە دزێوەکانی جیهانی ئیستیکبار دامرکێنێتەوە.
جێگری فەرماندەری گشتیی سپای پاسداران بە ئاماژە بەوەی کە گرووپی تیرۆریستیی داعش هەوڵی دا ڕێگایەکی نوێ و ڕەش بۆ ئۆمەتی ئیسلام دیاری بکات، وتی: بە یەکگرتنەوەی هەموو جیهانی ئیسلام لە بەرەی خۆڕاگریدا و بە یارمەتیی راوێژکاریی ئێران لە ئێراق و سووریا ئەم سیاسەتانە هەموویان بێ ئاکام مانەوە.
"حسێن سەلامی" بە ئاماژە بەوەی کە دوژمانەیتی کردنی ئۆمەتی ئیسلام هەر درێژەی هەیەو تەنیا جوگرافیای تەکفیری تیاچووە، ڕایگەیاند: بیر و هزری تەکفیری هێشتا هەر بوونی هەیە و ئەگەری زۆرە ئاگری لە ناوچەکانی دیکەدا بڵێسە بسێنێ.
سەردار سەلامی ئەمریکا و عەرەبستانی لە سەروویی ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی و عەرەبیی بە پشتیوانی پێکهاتنی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکەدا زانی و وتیشی: پشتیوانانی تیرۆریزم لە ناوچە هەوڵ دەدەن پەرژینێکی هێور بۆ ڕژێمی زایۆنی دابمەزرێنن.
سەردار سەرلەشکەر قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی سێشەممەی ڕابردوو لە نامەیەکدا ڕوو لە ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران، بنەبڕ کرانی شەجەرەی خەبیسەی داعشی ڕاگەیاند و ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی لە حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی و جیهانی ئیسلام پیرۆزبایی کرد.