درێژەی هاوکاریی کومپانییەی رووس ئەتوم لەگەڵ ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i339752-درێژەی_هاوکاریی_کومپانییەی_رووس_ئەتوم_لەگەڵ_ئێران
سەرۆکی کۆمپانی ڕووس ئەتۆم ڕایگەیاند: کشانەوەی ئەمریکا لە کۆهەنگاوی ناڤۆکی، نابێتە هۆی ڕاوەستانی هاوکاری لەگەڵ ئێران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 25, 2018 07:54 Asia/Tehran
  • درێژەی هاوکاریی کومپانییەی رووس ئەتوم لەگەڵ ئێران

سەرۆکی کۆمپانی ڕووس ئەتۆم ڕایگەیاند: کشانەوەی ئەمریکا لە کۆهەنگاوی ناڤۆکی، نابێتە هۆی ڕاوەستانی هاوکاری لەگەڵ ئێران .

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی  تەلەفزیونیی ڕاشاتودەی،  ئالکسی  بیخاچۆڤ   سەرۆکی  کۆمپانی دەوڵەتیی رووس ئەتۆمی ڕووسیا وتی  :  ڕەوشی  ئێستا سەبارەت بە بەرجام و کشانەوەی ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە نابێتە  هۆی  ڕاوەستانی  گەڵاڵەکان و پڕوژەکانی هاوکاریی ڕووسیا لە ئێران . 

سەرۆکی  کۆمپانی دەوڵەتیی ڕووس ئەتۆم وتیشی :  کومپانی ڕووس ئەتۆم بەرلە دەستپێکرانی جێبەجێ کرانی  بەرنامەی  هەنگاوی هاوبەشی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران  ڕێککەوتننامەی مۆرکرد و هەرلەبەرئەمەش گرفتێک بۆ گەڵاڵەی کومپانییەکانی  ڕووسی لەم وڵاتە لە ئارادا  نابێت.

بەوتەی سەرۆکی کۆمپانی دەوڵەتیی ڕووس ئەتۆم، هاوکاری ئەم کۆمپانییە و کومپانییەکانی دیکەی ڕووس لەگەڵ  ئێران  بەپێی بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان بووە  . 

کۆمپانی دەوڵەتیی ڕووس ئەتۆم لەگەڵ  ڕێکخراوی وزەی  ناڤۆکیی ئێران ڕێککەوتننامەی هاوکاری مۆر کردووە.