ئایەتوڵڵا خاتەمی: ئەمریکییەکان ئیدی ڕووی ئارامی لەجیهاندا نابینن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i374534-ئایەتوڵڵا_خاتەمی_ئەمریکییەکان_ئیدی_ڕووی_ئارامی_لەجیهاندا_نابینن
گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران وێڕای شەرمەزارکردنی دڕندەکاری ئەمریکا لە شەهیدکردنی سەردار"قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرت: ئەمریکییەکان چیتر لەجیهاندا ڕووی ئارامی و هێمنی نابینن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 03, 2020 12:11 Asia/Tehran
  • ئایەتوڵڵا خاتەمی: ئەمریکییەکان ئیدی ڕووی ئارامی لەجیهاندا نابینن

گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران وێڕای شەرمەزارکردنی دڕندەکاری ئەمریکا لە شەهیدکردنی سەردار"قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرت: ئەمریکییەکان چیتر لەجیهاندا ڕووی ئارامی و هێمنی نابینن.

ئایەتوڵڵا سەید "ئەحمەد خاتەمی" لە گوتارەکانی ئەو حەوتەی نوێژی هەینیی تاران بەئاماژە بەوەی کە شەهید سولەیمانی، خەباتکارێکی ماندوونەناس بوو، وتی: سەردار سولەیمانی بەهەوڵ و کۆششەکانی، گرووپی ترۆریستیی داعشی لەناوبرد.

ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە شەهید سولەیمانی، کەسایەتییەکی نێونەتەوەیی جیهانی ئیسلام بوو،  و ئەمڕۆکە جیهانی موقاوەمە لە عێراق، سوریاو لوبنان داخدار و خەمباریەتی، وتی: کاتی ئەوە هاتووە ناوچە لەبوونی دوژمن بسڕدرێتەوە.

گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە سەردار سولەیمانی هەردەم شەهیدبوونی بەئاوات دەخواست، وتی: ئەمریکییەکان دڵنیان بن، تۆڵەی خوێنی شەهید سولەیمانی لەوان دەسێندرێتەوە.

گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران پێی داگرت: ڕێبازی شەهید سولەیمانی بەردەوام دەکرێ و بێ شوێنکەوتە نابێ.

سەردار "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی پەلاماری ئاسمانیی هێزە دەسدرێژکار و ترۆریستەکانی ئەمریکی لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدای عێراق، شەهید کرا.