دەستبەکار بوونی دوانزەھەمین پیشانگای نێونەتەوەیی پۆڵاو مێتالۆژیی ئەسفەھان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i385505-دەستبەکار_بوونی_دوانزەھەمین_پیشانگای_نێونەتەوەیی_پۆڵاو_مێتالۆژیی_ئەسفەھان
دوانزەھەمین پیشانگای نێونەتەوەیی پۆڵاو مێتالۆژیی ئەسفەھان لە ناوەڕاستی ئێران بە ڕەچاوکردنی ڕێنامییە تەندروستییەکان کرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 23, 2020 09:43 Asia/Tehran
  • دەستبەکار بوونی دوانزەھەمین پیشانگای نێونەتەوەیی پۆڵاو مێتالۆژیی ئەسفەھان

دوانزەھەمین پیشانگای نێونەتەوەیی پۆڵاو مێتالۆژیی ئەسفەھان لە ناوەڕاستی ئێران بە ڕەچاوکردنی ڕێنامییە تەندروستییەکان کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە دوانزەھەمین پیشانگای نێونەتەوەیی پۆڵاو مێتالۆژیی، ڕیختەگەری، مەکینەجات و پیشە دەستییەکانی تایبەت بە ئەسفەھان کە ڕۆژی شەممە دەستی بەکار کرد، ٧٠ کۆمپانیای ئێرانی و دەرەوەیی تیای دا بەشدارن.

وڵاتانی چین، تورکیا،ئاڵمانیا، فەرەنساو ئیتالیا لە پیشانگای نێونەتەوەیی پۆڵاو مێتالۆژیی ئەسفەھان دا، بۆ دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانبا ئێرانییەکان ھەوڵ دەدەن.

 دوانزەھەمین پیشانگای نێونەتەوەیی پۆڵاو مێتالۆژیی ئەسفەھان بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە ٢٢ ھەتا ٢٥ی ئوت بەڕێوە دەچێت.