زەریف لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سویسڕا کۆ بووەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i386156-زەریف_لەگەڵ_وەزیری_دەرەوەی_سویسڕا_کۆ_بووەوە
وەزیری دەرەوەی سویسڕا، ئەمڕۆ لەگەڵ هاوشانە ئێرانییەکەی خۆی دیدار و گفتوگۆی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 07, 2020 08:35 Asia/Tehran
  • زەریف لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سویسڕا کۆ بووەوە

وەزیری دەرەوەی سویسڕا، ئەمڕۆ لەگەڵ هاوشانە ئێرانییەکەی خۆی دیدار و گفتوگۆی کرد.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی یەکەمی گفتوگۆکانی موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ئیگناسیۆ کاسیس وەزیری دەرەوەی سویسڕا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە تاران بەڕێوە چوو.

شیاوی باسە وەزیری دەرەوی سویسڕا دوو ڕۆژی ڕابردوو و بۆ گەشتێکی سێ ڕۆژە سەردانی ئێرانی کردووە و ڕۆژی یەکشەممە سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ئیسفەهانی کرد.

کاسیس هەروەها ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ موحەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیس دیدار و گفتوگۆی کرد و ئەمڕۆش لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی دیدار و گفتوگۆ دەکات.

ئامانج لە سەفەری ناوبراو بۆ تاران، بەشداری لە ڕێوڕەسمی سەدەمین ساڵڕۆژی پێوەندی نێوان ئێران و سویسڕا ڕاگەیێندراوە.