قەومانی ڕووداو لە بەشێکی تۆڕی دابەشکردنی کارەبای دامەزراوەی ناڤۆکیی نەتەنز
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i395168-قەومانی_ڕووداو_لە_بەشێکی_تۆڕی_دابەشکردنی_کارەبای_دامەزراوەی_ناڤۆکیی_نەتەنز
وتەبێژی رێکخراوی وەزەی ئەتۆمیی ئێران ، باسی قەومانی رووداوێکی کرد لە بەشێکی تۆڕی کارەبای دامەزراوەی ناڤۆکیی نەتەنز .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 11, 2021 05:43 Asia/Tehran
  • قەومانی ڕووداو لە بەشێکی تۆڕی دابەشکردنی کارەبای دامەزراوەی ناڤۆکیی نەتەنز

وتەبێژی رێکخراوی وەزەی ئەتۆمیی ئێران ، باسی قەومانی رووداوێکی کرد لە بەشێکی تۆڕی کارەبای دامەزراوەی ناڤۆکیی نەتەنز .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس ، بەھرووز کەمالوەندی وتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ، ئەمڕۆ یەکشەممە باسی قەومانی رووداوێکی کرد لە تۆڕی گەیاندنی کارەبای دامەزراوەی پیتاندنی شەھید ئەحمەدی رۆشەنی نەتەنز و گوتی : ھۆکاری ئەم رووداوە خەریکە لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێت . 

کەمالوەندی گوتیشی : ئەم رووداوە ھیچ زیانێکی مرۆیی و ئالوودەیی نەبووە . 

 بە وتەی وتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتومیی ئێران ، ھۆکاری رووداوەکە لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێت و زانیاری زیاتر رادەگێندرێ  .