لە وتووێژەکانی ڤیەننا، ئێران لە ویستەکانی پاشگەز نابێتەوە
دانووستانکاری پایەبەرزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دریژەی وتوویژەکانی ڤیه ننا جارێکی تر جەختیکردەوە لە سەر هەڵوێستە بنەماییەکانی تاران لەمەڕ هەڵوەشێندرانی بایکۆتە زاڵمانەکانی ئەمریکا دژی گەلی ئێران و بەڕاشکاوی گوتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم رێبازە، لە داوا و ویستەکانی خۆی پاشگەز نابێتەوە.
بە پێی راپۆرتی کورد پرێس،"عەلی باقری کەنی" لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئانسای ئیتاڵیا گوتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە ویستەکانی لە ڕێبازی چالاککردنەوەی دووبارەی گڕێبەستی ناڤۆکی ساڵی ٢٠١٥ و هەڵوەشاندنی بایکۆتەکان پاشگەز نابێتەوە.
باقری کەنی گوتی: بە سەرنج لەمەی کە ئەوە ئەمریکا بوو کە لە ساڵی ٢٠١٨ لەو ڕێککەوتنە کشایەوە،کەوابوو واشنگتۆن دەبێ یەکەم هەنگاو هەڵبگرێت.
ئەو بەڕاشکاوی گوتی ئەو پێشنیارانەی ئاراستە کراون لەلایەن تارانەوە بۆ گرووپی چوار کۆیەک لە پرۆسەی دانوستانەکانی ڤیەننا"بەڵگەمەند و لۆژیکانەن" و هەربۆیە دەتوانێ ببێتە بنەمایەک بۆ دانووستانەکان.
خولی یەکەمی دانووستانەکانی ناڤۆکی لە دەوڵەتی تازەی ئێران لە حاڵیکدا رۆژی هەینی ڕابردوو لە ڤیاننا کۆتایی هات کە تیمی ئێران پێشنیاری ڕوونی بە لایەنەکانی ڕێککەوتن ڕاگەیاندبوو و چاوەڕوانی دەکرێت لایەنەکانی دیکە بە ستراتژیایەکی ڕاست بینانە ئەم هەگبە و پێشنیارانە لێکبدەنەوە و وڵامێکی لۆژیکانە ئاراستەی ئەم پێشنیارانە بکەن.