لەناوبردنی تیمێکی چەکداری تیرۆریستیی لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i409437-لەناوبردنی_تیمێکی_چەکداری_تیرۆریستیی_لە_باکووری_ڕۆژئاوای_ئێران
 پێوەندییە گشتییەکانی بنکەی حەمزە سەییدوشوهەدای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕاگەیاندراوێک دا لەناوبردنی تیمێکی تیرۆریستی لە باکووری ڕۆژئاوای ئێرانی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 09, 2022 03:16 Asia/Tehran
  • لەناوبردنی تیمێکی چەکداری تیرۆریستیی لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران

 پێوەندییە گشتییەکانی بنکەی حەمزە سەییدوشوهەدای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕاگەیاندراوێک دا لەناوبردنی تیمێکی تیرۆریستی لە باکووری ڕۆژئاوای ئێرانی ڕاگەیاند.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، پێوەندییە گشتییەکانی بنکەی حەمزە سەییدوشوهەدای هێزەکانی زەمینی سپای پاسداران یشۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند کە تیمێکی چەکداری تیرۆریستی کە بە نیازی دزەکردنە لە سنووری باکووری ڕۆژاوای ئێران و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تێکدەرانە لەناوخۆی وڵات بوون، لەسەر سەرسنووری شاری سەلماس سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە بۆسەیەکدا لەلایەن هێزەکانی بنکەی حەمزە سەییدوشوهەدای هێزی زەمینی سوپای پاسداران ناسران و لە بەین بران .

ئەم ڕاگەیاندنە دەشڵێت، لەم ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەدا، تیمی تیرۆریستی بەتەواوی لەناوبرا و کەرەستە و تەقەمەنییەکی زۆر کەوتە دەست هێزەکانی سپای پاسداران .

دوای سه رکه وتنی شۆڕشی ئیسلامی، چالاکی جۆراوجۆر بۆ ڕووخاندن و ڕووبه ڕووبوونه وه ی کۆماری ئیسلامیی ئێران له لایه ن ئه مریکا و ڕژێمی زایۆنی و هاوپه یمانه ناوچه ییه کانیان ئه نجام دراوه .

لەم ساڵانەی دواییش دا، لەگەڵ شکستی زۆرترین فشاری سزاکانی ئەمریکا؛ زۆرترین گوشاری ئەمنی بۆ سەر ئێران دروست بووە.