پیرۆزبایی جەژنی قوربان
تهمووز 09, 2022 18:18 Asia/Tehran
سبەی (یەکشەممە)، ١٠ی زیحەججەی ساڵی ١٤٤٣ی کۆچی رێکەوتی ١٠ی تەمموزی ٢٠٢٢، "جەژنی پیرۆزی قوربان" یەکێکە لە جەژنە گەورەکانی موسڵمانان.
لە جەژنی قوربان دا ئەو زیارەتکارانەی کە چوونەتە سەردانی ماڵی خودا، بە پێی فەرمانی خودا و بۆ ڕەزامەندی ئەو قوربانی دەکەن ویادی پێغەمبەری گەورەی خودا حەزرەتی ئیبراهیم (د.خ) زیندوو رادەگرن.
موسڵمانان لە سەرانسەری جیهاندا یادی ١٠هەمین ڕۆژی زیحەججە وەک جەژنێکی مەزن و شکۆمەندی ئیسلامی بەرز رادەگرن و وانەی دڵسۆزی و بەندایەتی لێ وەردەگرن.
کەناڵی سەحەری کوردی بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان ، پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی جیهان دەکات.